سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات

پارێزگاری به‌سرا: ئەو قسانە ڕاست نين کە ده‌گوترێت هەرێمی کوردستان لە سەر حیسابی بەسڕا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق پێشکەوتووە

 

K24 - هه‌ولێر:
ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئایاری 2021، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەسعەد ئەلعیدانی پارێزگاری بەسڕا کرد.
لە دیدارەکەدا کە ئاراس حەبیب کەریم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەی بوو، پارێزگاری بەسڕا ئاماژەی بەوەدا، زۆر سوودیان لە ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستان لە بواری ئاوەدانکردنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری وەرگرتووە. گوتیشی ئەو قسانە ڕاست نين کە هەرێمی کوردستان لە سەر حیسابی بەسڕا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق پێشکەوتووە.
پاڕیزگاری بەسڕا جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی عێراق، فیدراڵییە نەک ناوەندی، بۆیە پێویستە هەرێم و پارێزگاکانی عێراق بەشێوەیەکی ڕاستەقینە بەشداربن لە دەسەڵات و بڕیارداندا و ناکرێ عێراق، بە شێوەیەکی مەرکەزی بەڕێوەببرێت.
سەرۆکی حکومەت ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر هاوکاریی و هەماهەنگییەک لە گەڵ پارێزگای بەسڕا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەربڕی و دووپاتیشی کردەوە کە عێراق، لە ڕووی سامانی مرۆیی و سرووشتییەوە، وڵاتێکی دەوڵەمەندە و ئەگەر حوکمڕانی و بەڕێوەبردنێکی باش هەبێت، دەرفەتی ئەوەی هەیە، ببێتە یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی ناوچەکە.

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ پارێزگاری به‌سرا
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ پارێزگاری به‌سرا
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ پارێزگاری به‌سرا
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ پارێزگاری به‌سرا