سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق دەكات

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق پێزانینی خۆی بۆ خەبات و مێژووی سەرۆك بارزانی ده‌ربڕی

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و زازا كاندیلاكی باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و زازا كاندیلاكی باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی، ئه‌مڕۆ دووشەممە 31ی ئایار/ مایۆی 2021 لە سەلاحەددین پێشوازی لە "زازا كاندیلاكی" باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق پێزانینی هەبوو بۆ خەبات و مێژووی سەرۆك بارزانی و تێكۆشان و قوربانیدانی گەلی كوردستان لە رێگەی ئازادی بەرز نرخاند. هەروەها ویستی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و دانانی كونسوڵی فەخری ئەو وڵاتە لە شاری هەولێر خستەڕوو.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا "سەرۆك بارزانی" خۆشحاڵیی خۆی بۆ پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی جۆرجیا دەربڕی و هیوای خواست ئەو پەیوەندییانە بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێن.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق دەكات
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق دەكات

 

Fly Erbil Advertisment