سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق كرد
باڵیۆزی جۆرجیا له عێراق تێكۆشان و قوربانیدانی گەلی كوردستانی لە ڕێگەی ئازادی بەرز نرخاند
K24- ههولێر:
رۆژی دووشەممە 31ی ئایاری 2021 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە زازا كاندیلاكی، باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق پێزانینی هەبوو بۆ خەباتی مێژووی سەرۆك بارزانی و، تێكۆشان و قوربانیدانی گەلی كوردستانی لە ڕێگەی ئازادی بەرز نرخاند. هەروەها ویستی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و دانانی كونسوڵی فەخری ئەو وڵاتە لە شاری هەولێر خستەڕوو.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی خۆشحاڵیی خۆی بۆ پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی جۆرجیا دەربڕی و هیوای خواست، ئەو پەیوەندییانە بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێن.

H.B