پێداچوونه‌وه به بڕیارى ژماره 3ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان ده‌كرێت
ژماره‌یه‌ك بابه‌تیان تاوتوێ كرد
K24 – هه‌ولێر:
كه‌نعان خه‌یلانى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و سه‌رۆكى فڕاكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر كۆبوویه‌وه و ژماره‌یه‌ك بابه‌تیان تاوتوێ كرد.
خه‌یلانى راشیگه‌یاند، بابه‌تى به‌دواداچوون بۆ پڕۆژه‌كانى سنووری پارێزگاى هه‌ولێر ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، هه‌روه‌ها بڕیاریش درا بانگهێشتى یه‌كه به یه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه حكومییه‌كان و قایمقام و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌كان بكرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ى سیستمێك بۆ زیاتر كار ئاسانى كاروبارى هاووڵاتیان و كه‌مكردنه‌وه‌ى رۆتین.
گوتیشی: له‌و كۆبوونه‌وه پێشنیاز كراوه سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان و فراكسیۆنه‌كانى ناو په‌رله‌مان هه‌ماهه‌نگ بن بۆ پێداچوونه‌وه‌ى بڕیارى ژماره 3ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان.