دیاله‌.. له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا مامۆستایه‌ك كوژرا

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانى دیاله‌ بڵاویانكرده‌وه‌، چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له‌ مامۆستایه‌ك كرد و ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ستدا.

به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك رۆژانه‌ تاوانی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌درێن
به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك رۆژانه‌ تاوانی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌درێن

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانى دیاله‌ بڵاویانكرده‌وه‌، چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له‌ مامۆستایه‌ك كرد و ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ستدا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان له ‌ناوچه‌ى بلور له‌ قه‌زاى میقدادیه ‌(40 كیلۆمه‌تر له‌ چه‌قى دیاله‌ دووره‌) له‌به‌ر ده‌رگاى ماڵه‌كه‌ى ته‌قه‌ له‌ مامۆستایه‌ك كرا و پێش گه‌یاندنى بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیانى له‌ ده‌ستدا، دواى رووداوه‌كه‌ش چه‌كداره‌كان له‌ شوێنه‌كه‌ رایانكرد.