توركیا و یۆنان رێككه‌وتن
له په‌راوێزى سه‌ردانى مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ یۆنان، رایگه‌یاند: توركیا ئاماده‌یی بێ مه‌رجى خۆی نیشاندا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ یۆنان، له ئاینده‌یه‌كى نزیكیش هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌ردۆغان و كیریاكۆس كۆده‌بنه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى توركیا گوتیشى: توركیا ئاماده‌یی بێ مه‌رجى هه‌یه بۆ دانیشتن و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌سینا.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرس له‌گه‌ڵ یۆنان رێككه‌وتین، له‌وانه پرسی گه‌شتیاری و پته‌وتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا، وێڕاى رێكه‌وتنى هه‌ردوو وڵات له‌باره‌ى داننان به وه‌رگرتنى ڤاكسینى كۆرۆنا.