لاڤرۆڤ بۆ ناتۆ: ناهێڵین ئه‌وه‌ی له عێراق و لیبیا روویدا دووباره‌ی بكه‌نه‌وه
سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى رووسیا ناتۆی ئاگادار كرده‌وه و رایگه‌یاند: ناهێڵین ئه‌و كاره‌ساتانه‌ى كه له عێراق و لیبیا روویدا له شوێنى دیكه دووباره بێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى رووسیا ناتۆی ئاگادار كرده‌وه و رایگه‌یاند: ناهێڵین ئه‌و كاره‌ساتانه‌ى كه له عێراق و لیبیا روویدا له شوێنى دیكه دووباره بێته‌وه.
لاڤرۆڤ راشیگه‌یاند: پێویسته رۆژئاواییه‌كان ئه‌وه بزانن بۆ هه‌موو تاكێكى مرۆڤ ژیانى لا گرنگه، چیدیكه مۆسكۆ رێگه نادات ئه‌و رووداوانه‌ى كه له لیبیا و عێراق روویدا له‌هیچ شوێنێك دووباره بێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش رووسیا ئاماده‌یه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ناتۆ بكات، به‌ڵام به‌قسه‌ى به‌تاڵه‌وه نا.
لاڤرۆڤ گوتیشى: ئێمه ئاماده‌ین بۆگفتوگۆ له‌گه‌ڵ ناتۆ، به‌ڵام بۆ به‌یاننامه و قسه‌ى به‌تاڵ نه‌بێ، بێگومان ده‌بێت لایه‌نى ناتۆ ته‌واوى پێشنیازه‌كانى مۆسكۆ تاوتوێ بكات.
ماوه‌یه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان په‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى ناسراو به "ناتۆ" و مۆسكۆ خراپه، ئه‌میش به‌هۆی هه‌بوونى زیاد له پێویست له سوپاى ناتۆ له نزیك سنووره‌كانى رووسیا، كه ئه‌مه پێشێلى پهیماننامهكهى نێوانى ناتۆ و مۆسكۆ ده‌كات، وێڕاى ناكۆكییه‌كان تایبه‌ت به ئۆكرانیا، كاتێك دوورگه‌ى "قرم"یان خسته سه‌ر رووسیا، بۆیه ته‌واوى دانیشتن و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانى ناتۆ و مۆسكۆ راگیراوه.