به‌شیر حه‌داد: جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه‌ى عێراق زۆر دواكه‌وتووه
پێم وایه سستیه‌ك هه‌یه له ئه‌داى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق، رۆتینێكی زۆر كوشنده‌ش له داموده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراقدا هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌باره‌ت به میكانزمى ناردنى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدان بۆ ئه‌وه‌ی ميكانيزمێك بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراق بدۆزنه‌وه، چونكه جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه‌ى عێراق زۆر دواكه‌وتووه، تا ئێستاش پشكى هه‌رێمى كوردستان نه‌نێردراوه، كه هۆكارى دروستبوونى زه‌حمه‌تییه بۆ خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان.
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، گوتیشی: ئێمه چه‌ندینجار نوسراومان ئاڕاسته‌ى حكومه‌تى عێراق كردووه كه به زوویی ده‌ستبكات به جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه و به‌شه بودجه‌ى هه‌موو پارێزگاكان و وه‌زاره‌ته‌كان بنێرێت، بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌كان ده‌ستپێبكرێنه‌وه، خه‌ڵكى له دڵه‌ڕاوكێ و نه‌هامه‌تى رزگاریان بێت.
دوێنێ شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانی، گه‌یشته به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كازمی پرسی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه و خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ بكات.
له‌و چوار چێوه‌یه‌دا، به‌شیر حه‌داد گووتیشى: جه‌خت له حكومه‌تى عێراقیش ده‌كه‌ینه‌وه، كاتێك شاندی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدان، به زووترین كات هه‌ردوولا دانوستاندنه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه، بۆ جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه، به‌تایبه‌ت مادده‌ى 11كه په‌یوه‌ندى هه‌یه به پشكى هه‌رێمى كوردستان و به زووترین كات پشكى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه بكه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر بیانووى حكومه‌تى فیدراڵ ئه‌وه‌یه، كه ده‌ڵێن تانه‌مان له چه‌ند مادده‌یه‌كى یاساى بودجه داوه، ئه‌م تانه لێدانه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته هۆكارى ئه‌وه كه مادده‌كانى دیكه‌ی بودجه جێبه‌جێ نه‌كه‌ى، چونكه مادده‌ى 11 تایبه‌ته به پشكى هه‌رێمى كوردستان، تانه‌ى لێنه‌دراوه و هیچ كێشه‌یه‌كى نیه.
هه‌روه‌ها گوتی: ته‌نانه‌ت ئه‌و مادانه‌ى له لایه‌ن حكومه‌تى عێراقیه‌وه تانه‌ى لێدراوه، پێویسته حكومه‌تى عێراقى جێبه‌جێی بكات تا ئه‌و كاته‌ى، كه ئه‌نجامى تانه‌كه له دادگاى باڵاى فیدراڵیه‌وه ده‌رده‌چێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئێستا شانده‌كه به‌رده‌وامه له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له وه‌زاره‌تى نه‌وت و دارایی و پێشبینى ده‌كه‌ین له ئاینده‌یه‌كى نزیك بگه‌نه رێككه‌وتنێكى باش كه پشكى هه‌رێمى كوردستان بگاته هه‌رێم.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه پشكى هه‌رێم تانه‌ى لێنه‌دراوه و به‌غدا ناینێرێت، به‌شیر حه‌داد گووتى: كێشه‌كه ته‌نيا به‌شى هه‌رێمى كوردستان نیه، به‌ڵكو به‌شى هه‌موو عێراقه و تا ئێستا به ته‌واوه‌تى جێبه‌جێنه‌كراوه، وه‌زاره‌ته‌كان و پارێزگاكان داوا ده‌كه‌ن پشكی بودجه‌یان بۆ ره‌وانه بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، حكومه‌تی عێراق سسته له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی و له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "پێم وایه سستیه‌ك هه‌یه له ئه‌داى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق، رۆتینێكی زۆر كوشنده‌ش له داموده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراقدا هه‌یه. وێڕای هه‌بوونی هه‌ندێ پشوو و رێوشوێنه‌كانى كۆرۆنا، وه‌ك قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆو، ئه‌مانه هه‌مووى كاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر دواكه‌وتن و ناردنى بودجه، ئێمه به‌چه‌ند نووسراوێك جه‌ختمان كرده‌وه بۆ حكوومه‌تمان ناردووه، كه په‌له بكه‌ن، چونكه ئێمه وا خه‌ریكه ده‌چینه ناو مانگى شه‌ش، هیچ مهعقوڵیهتى تێدا نیه بودجه خه‌رج نه‌كراوه، له كاتێكدا ئێمه وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، له (30ی ئازار/ مارسی 2021) پڕۆژهیاساكهمان په‌سند كردووه.