پارێزگاری هه‌ولێر: قشڵه‌ی هه‌ولێر تێكنادرێت
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر، ره‌تیكرده‌وه هیچ هه‌وڵێك بۆ تێكدانی قشڵه‌ی هه‌ولێر هه‌بێت.
K24 – هه‌ولێر:
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر، ره‌تیكرده‌وه هیچ هه‌وڵێك بۆ تێكدانی قشڵه‌ی هه‌ولێر هه‌بێت.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: ماوەیەکە لە هەندێک کەناڵی راگەیاندن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاو بووه‌تەوە گوایە قشڵەی ھەولێر تێکدەدرێت، هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە هەموو ئەوانەی لەوبارەیەوە دەگوترێ دوورن لە راستیەوه و هیچ بنەمایەکیان نییە.
هه‌روه‌ها هاتووه: هیچ بەرنامە و پلانێکیش نییە بۆ تێکدانی قشڵەی ھەولێر، بەڵکو بە پێچەوانەوە قشڵەی ھەولێر وەکو شوێنێکی مێژووی و دێرینی هەولێر و شوێنەوارێکی شارەکەمان وەکو خۆی دەمێنێتەوە و گرنگی زیاتریشی پێدەدرێت.