سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی ره‌وتی سه‌در كۆده‌بێته‌وه
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا و هه‌ڵبژاردنی داهاتوو تاوتووێ كران
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه 1ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021 له باره‌گای بارزانی له سه‌ڵاحه‌ددین پێشوازی شاندێكی ده‌سته‌ی سیاسیی ره‌وتی سه‌در كرد، كه نه‌سار روبه‌یعی سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه‌ی ده‌كرد.
شاندی سیاسی ره‌وتی سه‌در له گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبوونه‌وه، كه "نه‌سار روبه‌یعی"، سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی سیاسیی شانده‌كه ده‌كات و "حه‌سه‌ن كه‌عبی" جێگری سه‌رۆكی ئه‌نحومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش كه سه‌ركردیه‌كی دیاری ره‌وتی سه‌دره، یاروه‌ری شاندهكهیه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه تاووتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولایه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق.
ره‌وتی سه‌در، كه فراكسیۆنی سائیرون نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كات له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، یه‌كێكه له فراكسیۆنه گه‌روه‌كانی په‌رله‌مان، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له داهاتوودا مسۆگه‌ر بكه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان24 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بڕیاره شاندی سیاسیی ره‌وتی سه‌در سه‌ردانی "مه‌سرور بارزانی" سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بكه‌ن و دواتر له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆده‌بنه‌وه، پێده‌چێت شانده‌كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌بن له داهاتوودا هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ كورد ببه‌ستن.