"ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ ئه‌م راهێنه‌ره گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن"
یانه‌ی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ كارلۆ ئانچیلۆتی ئیتاڵی له گفتووگۆدایه و پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی رابگه‌یه‌ندرێت.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید به ته‌واوه‌تی له ڕازیكردن و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ئێڤه‌رتۆن نزیك بووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: ریال مه‌درید له رۆژانی رابردوو هه‌وڵه‌كانی بۆ رازیكردنی ماوریزیۆ پۆچیتینیۆ خسته‌گه‌ڕ، به‌ڵام ئیداره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ڕه‌تی كرده‌وه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و راهێنه‌ره بن، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه مه‌رج و تێچووی ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی و فه‌لسه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره وایكرد فلۆرێنتینۆ پێرێز بیر له بژارده‌ی دیكه بكاته‌وه و هه‌وڵه‌كانی به ئاراسته‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئانچیلۆتی ده‌ستپێبكات كه پێشتر نازناوی چامپیۆنزلیگی بۆ ریال مه‌درید بردووه‌ته‌وه.
كارلۆ ئانچیلۆتی 6 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌دریدی جێهێشت و ئه‌زموونی زیاتری له‌گه‌ڵ یانه‌كانی بایرن میونشن، ناپۆلی و ئێڤه‌رتۆن تاقی كرده‌وه، دوایینجار له‌گه‌ڵ ئێڤه‌رتۆن سه‌رپه‌رشتی 67 یاریی كردووه، 31 بردنه‌وه، 14 به‌رامبه‌ربوون و 22 شكستی تۆمار كردووه.