سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕەوتی سەدر دەکات
باس لە گرنگیی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان كرا لە سەر بنەمای دەستوور
K24 - ههولێر:
ئەمڕۆ سێشەممە 1ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕەوتی سەدر کرد بە سەرۆکایەتی دوکتۆر نەسار ئەلروبەیعی.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کورستان و حکومەتی فیدرالی تاووتوێ کرا، بەتایبەتی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و پێویستی زەمینەخۆشكردن لەبەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكان دەستەبەر بكات.
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، باس لە گرنگیی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان كرا لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە پرنسیپەکانی هاوسەنگیی و بەشداریکردنی ڕاستەقینە لە بەڕێوەبردن و بڕیارداندا لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵ و دیموکراتدا.

