مسته‌فا كازمى: هه‌ندێ لایه‌نى ناوخۆیی ویستیان وڵات به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كى نادیار ببه‌ن
مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له وتارێكدا له چوارچێوه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، هه‌ندێ لایه‌نى ناوخۆی عێراق ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كه به‌ره‌و ئاقارێكى نادیار ببه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له وتارێكدا له چوارچێوه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، هه‌ندێ لایه‌نى ناوخۆی عێراق ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كه به‌ره‌و ئاقارێكى نادیار ببه‌ن.
كازمى راشیگه‌یاند، رووداوه‌كه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو زۆر مه‌ترسیدار بوو، به‌شێوه‌یه‌كى حه‌كیمانه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ كرا و تێمانپه‌ڕاند، چونكه ئه‌و گرووپانه ویستیان عێراق به‌ره‌و تۆنێلێكى نادیار ببه‌ن، ئێمه به‌رژه‌وه‌ندى وڵاتمان له‌پێش هه‌موو شتێك دانا.
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق گووتیشى: ئێمه هه‌ژموون وڵاتمان پاراست، له رێگه‌ى به‌كارهێنانى هۆكاره مه‌ده‌نییه‌كان و ده‌ستوور و یاسا، ئه‌ركى ئێمه قوڕسه، بۆ ئه‌مه ساڵێكى قورسمان به‌ڕێكردووه، كاتێك به‌ره‌نگارى زۆر ئه‌سته‌مى بووینه‌وه، ئاماده‌شین بۆ قۆناغى قورس‌تر.
مسته‌فا كازمى داواى له وه‌زیره‌كان كرد، به‌دواداچوون بۆ هه‌موو بڕیاره‌كان بكه‌ن، رێگری له‌وانه‌ش بكرێت كه كێشه بۆ بڕیاره‌كانى حكومه‌ت دروست ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ش بووه‌ستنه‌وه كه رێگرن له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كان دامه‌زراوه‌ى ده‌وڵه‌تمان.
گووتیشى: ئیراده‌مان به‌هێزه بۆ جێبه‌جێكردنى یاسا و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه له رووى سیاسییه‌وه پشتیوانیمان ناكرێت، به‌ڵام ئێمه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین.
هه‌فته‌ى رابردوو، به‌هۆی ده‌ستگیر كردنى به‌رپرسێكى باڵاى سه‌ربازى حه‌شدی شه‌عبی له عێراق كه له دادگا داواكراو بوو، به‌شێك له میلیشیاو چه‌كدارانی حه‌شد هاتنه سه‌ر شه‌قام و هه‌ڕه‌شه‌ى رووخاندنى حكومه‌ته‌كه‌ى كازمیان كرد، دواجار هێزه فه‌رمییه‌كانى عێراقى كۆنتڕۆڵى دۆخه‌كه‌یان كرد.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ى مسته‌فا كازمى بووه جێی ده‌ستخۆشى له‌لایه‌ن وڵاتانى دوونیاوه كه بۆ یه‌كه‌مجاره له عێراق هه‌وڵیدا یاسا جێبه‌جێبكات.