ئانچیلۆتی هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی كارلۆ ئانچیلۆتی ئێڤه‌رتۆنی جێهێشت و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید واژۆ كرد جگه له‌ویش به ئه‌گه‌رێكی زۆر ئا‌نتۆنیۆ پێنتۆسی راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی پێشووی یانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه و لویس كامپۆسیش ده‌بێته به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزشی ریال مه‌درید.
دوای شه‌ش ساڵ جارێكی دیكه پیاوی ناسناوی ده‌یه‌می چامپیۆنزلیگ گه‌ڕایه‌وه ریال مه‌درید و كارلۆ ئانچیلۆتی ده‌بێته راهێنه‌ری شاهانه‌كان.
ئانچیلۆتی كه ناسناوی چامپیۆنزلیگی 2014ـی بۆ ریال مه‌درید برده‌وه ده‌ستی له راهێنه‌رایه‌تی ئێڤه‌رتۆن كێشانده‌وه و له شوێنی زینه‌دین زیدان ده‌بێته راهێنه‌ری یانه‌كه گرێبه‌سته‌كه‌ی ئانچیلۆتی تا هاوینی 2024ـه.
پیاوه سه‌رسپییه ئیتاڵییه‌كه دوای جێهێشتنی ریال مه‌درید بووه راهێنه‌ری بایرن میونشن و ناپۆلی و ئێڤه‌رتۆن دواین جار له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی هه‌رێمی مێرسیساید سه‌رپه‌رشتی 67 یاریی كردووه، 31 بردنه‌وه، 14 به‌رامبه‌ربوون و 22 شكستی تۆمار كردووه.
ئانچیلۆتی تاكه گۆڕانكاری ریال مه‌درید له‌م هاوینه نابێت به‌ڵكو به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه ئا‌نتۆنیۆ پێنتۆسی راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی پێشووی یانه‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری ئینته‌ر میلان ئه‌ویش بێكار مایه‌وه.
گۆڕانكارییه‌كانی ریال مه‌درید له كارگێڕی یانه‌كه له‌م هاوینه به‌رده‌وام ده‌بێت به‌پێی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا لویس كامپۆس له شوێنی خۆسێ ئانخێل سانچێز ده‌بێته به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری یانه‌كه و له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی ئانچیلۆتی ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه ده‌كات.
كارلۆ ئانچیلۆتی دوای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی گه‌ڕایه‌وه ریال مه‌درید، له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر په‌یامێكی بۆ هانده‌رانی ئێڤه‌رتۆن بڵاو كرده‌وه و نووسیویه‌تی: سووپاس پاڵپشتی ئه‌و یانه‌یه و هانده‌ران و یاریزانان و كارگێری ئێڤه‌رتۆن ده‌كه‌م كه ئه‌م ماوه‌یه پاڵپشتی منیان كرد، لێره‌وه پێیان راده‌گه‌یه‌نم كه من ده‌بێت بڕۆم و بگه‌ڕێمه‌وه ئه‌و یانه‌یه‌ی كه هه‌میشه خۆشه‌ویستی له نێو دڵمدا هه‌بووه و لێره‌وه ئاماده‌م بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی نوێ له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌م.