ئەردۆغان: مەخموور بۆ ئێمە هاوشێوەی قەندیل گرنگە
ئەردۆغان: هێرش دەکەینە سەر مەخموور

K24 - هەولێر
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، بۆ ئەوان مەخموور هێندەی قەندیل گرنگە و ئەگەر هێرشی بۆ نەبەن، پەکەکە لە گەشەکردن بەردەوام دەبێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانەی گفتوگۆیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی فەرمی تورکیا گوتی "بابەتی مەخموور بەلایەنی کەم هێندەی قەندیل گرنگی پێدەدەین. مەخموور، لانەی هەڵهێنانە بۆ قەنديل و ئەم لانەیەش لە ناوەندى شار گهشه دهكهن، ئەگەر هێرشیان نەکەینە سەر بەردەوام دەبن لە گەشەکردن".
سەبارەت بە یەپەگەش سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەدا: "ئەوان چەند سەرچاوەیەکی نەوتییان لەبەردەستە و نەوت دەفرۆشن هەروەها حکومەتی ئەمەریکا لە بوودجەی خۆی پارەی تەرخانکردووە بۆ شەرڤانانی یەپەگە".
گوتیشی: "ئێمە دەپرسین ئایا ئەمەریکا هاوپەیمانی ئێمە هەڵدەبژێرێت، یان هاوپەیمانی یەپەگە، بە داخەوە ئەمەریکا هاوپەیمانی ئەوانی هەڵبژاردووە، و لە سەردەمی دەسەڵاتی جۆو بایدن-یشدا پاڵپشتی گرووپە تیرۆریستییەکان بەردەوام دەبێت".