202 گوند لە ئامێدی بەهۆی شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیا چۆڵکراون

K24 - دهۆك:
لە سنووری قەزای ئامێدی 202 گوند بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا چۆڵکراون و هاووڵاتیانی ناوچەکەش داوای چارەسەری دەکەن و رایدەگەیەنن و زیاتر لە 6 ملیار دینار زیانیان پێگەیشتووە و پەرلەمانتارێکیش داوا دەکات حکومەتی عێراق لەبەرامبەر ئەو کێشەیە رۆڵی خۆی هەبێت.
له‌به‌ر شه‌ڕی نێوان سوپای توركیا و په‌كه‌كه رۆژانه گونده‌كانی سنووری قه‌زای ئامێدی له‌ژێر مه‌ترسی دان و زیانی به‌رده‌وام به‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌گات.
هاووڵاتیانی ئه‌و سنووره بوونه‌ته قوربانی و هه‌رندێك له‌و هاووڵاتیانه گونده‌كانی خۆیان جێهێشتووه و داواده‌كه‌ن شه‌ڕ بوه‌ستێت، تا بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه گونده‌كانی خۆیان.
ماجد یوسف، هاووڵاتییه‌كی سنووره‌كه‌یه، داوا له هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕ ده‌كات، ئه‌و شه‌ڕه رابگرن و گوتی: "خه‌ڵكه‌كه‌ی ئێمه هه‌ژارن، ئێش و كاره‌كه‌یان لێتێكچووه، ناتوانن ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان به ئاسایی ببه‌نه‌سه‌ر".
له كۆی 250 گوندی ده‌ڤه‌ره‌كه، 202 گوند ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه و خه‌ڵكه‌كه ناتوانن له شوێنی بابوباپیرانی خۆیان ژیان ببه‌نه‌سه‌ر، له‌به‌ر تا ئێستا 34 هاووڵاتی له‌و سنووره شه‌هید بوون و ده‌یانی دیكه‌ش بیرندار بوونه.
ئیسماعیل موسته‌فا، قائیمقامی قه‌زای ئامێدی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان بووه‌ته قوربانی هه‌ردوو لایه‌ن، پێویسته به‌زووترین كات ئه‌و كێشه‌یه‌مان بۆ چاره‌سه‌ر بكرێت.
كلارا عۆدیشۆ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان روونیكرده‌وه، حكومه‌تی عێراق تا ئێستا هه‌ڵوێستێكی روونیان ده‌رنه‌بڕیوه تا چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بوونه‌ته قوربانی.
زیانی كه‌رتی گه‌شتیاری و كشتوكاڵیش زۆر زیادی كردووه، ئاژه‌ڵداران نازانن به‌ره‌و كوێ بچن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ی په‌كه‌كه و توركیا تا ئێستا به بڕی 6 ملیار دینار زیانیان به‌ركه‌وتووه له ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا و كانی ماسێ و ده‌ڤه‌ره‌كانی دیكه.
د.ی