سه‌رۆكى نوێی ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ ده‌ستبه‌كار بوو
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به ئاماده‌بوونى رێواز فايه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و به‌نگين قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ مونا يوخه‌نا ياقۆ ئيمزا كرد كه وه‌ك سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
K24 – هه‌ولێر:
دوای نيوه‌ڕ‌ۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/6/2 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به ئاماده‌بوونى رێواز فايه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و به‌نگين قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ مونا يوخه‌نا ياقۆ ئيمزا كرد كه وه‌ك سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ ئه‌ركى مونا دووپاتكرده‌وه و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
پاشان له رێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ له‌به‌رده‌م سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ريدا سوێندى ياسايى خوارد.