گه‌وره‌ترین كه‌شتى جه‌نگى ئێران نقووم بوو
راگه‌یاندنه‌كانى ئێران بڵاویانكرده‌وه، كه‌شتییه‌كى سه‌ر به هێزى ده‌ریاوانى ئێران ئاگری لێكه‌وته‌وه و دواى رۆژێك له هه‌وڵدان بۆ كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه، نقووم بوو.
K24 – هەولێر
راگه‌یاندنه‌كانى ئێران بڵاویانكرده‌وه، كه‌شتییه‌كى سه‌ر به هێزى ده‌ریاوانى ئێران ئاگری لێكه‌وته‌وه و دواى رۆژێك له هه‌وڵدان بۆ كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه، نقووم بوو.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، سوپاى ئێران بڵاوىكرده‌وه، گه‌وره‌ترین كه‌شتى جه‌نگى ئێران، پاش ئه‌وه‌ى ئاگرى گرت، به‌بارێكى قورسه‌وه له كه‌نداوى عوممان نقووم بوو.
به‌یاننامه‌كه‌ى سوپاى ئێران، كه ته‌له‌ڤزیۆنى حكوومه‌تى ئه‌و وڵاته بڵاویكرده‌وه، رایگه‌یاند، دواى ئاگركه‌وتنه‌وه له ناو كه‌شتى" خه‌رج" كه "ناوى دوورگه‌كه‌ى لێنراوه"، بیست كاتژمێر خه‌ریكى كوژاندنه‌وه و رزگاركردنى بوون، دواجار له كه‌ناراوه‌كانى ناسراو به "جاسك" له كه‌نداوى عوومان، به‌بێ هیچ زیانێكى گیانى، به‌یه‌كجاره‌كى نقووم بوو.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسى ده‌نگ و باسى فارس بڵاوى كرده‌وه، هه‌وڵێكى زۆر درا بۆ رزگاركردنى كه‌شتیه‌كه و كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه، به‌ڵام دواجار نقووم بوو، هه‌موو سه‌ر نشینه‌كانیشى به سه‌لامه‌تی لێیده‌رچوون.
ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه له ناو كه‌شتیه‌كه، كاتژمێر 2:25 به‌ره‌به‌یان روویداوه، پیاوانى ئاگر كوژێنه‌وه‌ش نه‌یانتوانیووه كۆنتڕۆڵى بكه‌ن.