ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان خێراتر كردووه
سوپاى ئه‌مه‌ریكا له 20ى حوزه‌یران، بنكه‌ى سه‌ربازى"باگرام" راده‌ستی هێزه‌كانى ئه‌فغانستان ده‌كات، كه 50 كیلۆمه‌تر له كابوڵى پایته‌خته‌وه دووره
K24 – هەولێر:
به پێى زانیارییه‌كانى راپۆرتى هه‌فتانه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن)، واشنتۆن بڕیاریدا تاوه‌كو 11ى ئه‌یلولى داهاتوو هێزه‌كانى به رێژه‌ى %44 له ئه‌فغانستان بكشێنێته‌وه.
جۆو بایدن، سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له مانگى نیسانى رابوردوو فه‌رمانی كرد، به كشاندنه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له ئه‌فغانستان، كه پێكهاتووه له 300 فڕۆكه‌ى شه‌ڕكه‌رى پڕ له چه‌كى جیاواز، وێڕاى راده‌ستكردنى 13هه‌زار پارچه كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیى به مه‌به‌ستى له نێوبردنى.
ئه‌و ژمارانه‌ى كه له راپۆرتى هه‌فتانه‌ى "پێنتاگۆن"دا هاتووه، هه‌ست به‌وه ده‌كرێت كه هه‌نگاوه‌كانى واشنتۆن خێران بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له ئه‌فغانستان، وێڕاى ئه‌مه، تا ئێستا واشنتۆن 6 پێگه‌ى گرنگى سه‌ربازى راده‌ستی وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌فغانستان كردووه‌ته‌وه، به‌پێى وته‌كانى "لووید ئۆستن"ى وه‌زیری به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا، كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌چاو پلانه‌كانى كه دانراون، خێراتره.
پێنتاگۆن راشیگه‌یاند، تاوه‌كو 11ى ئه‌یلول/ سێپتێمبه‌ری داهاتوو (یادى هێرشه‌كانه بۆ سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، كه هۆكار بوون بۆ ناردنى سوپا بۆ ئه‌فغانستان)، ئه‌مه‌ریكا 2500 سه‌رباز و 16هه‌زار خانه‌نشینى مه‌ده‌نى له ئه‌فغانستان ده‌كشێنینه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، سوپاى ئه‌مه‌ریكا له 20ى حوزه‌یران، بنكه‌ى سه‌ربازى"باگرام" راده‌ستی هێزه‌كانى ئه‌فغانستان ده‌كات، كه 50 كیلۆمه‌تر له كابوڵى پایته‌خته‌وه دووره.
به پێى سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان، كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر گیانى ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ى كه هاوكارى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و بیانیان كردووه.
له‌مباره‌وه جه‌نه‌ڕاڵ ماڕك میلى، سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌وان پلانى خێرا داده‌ڕێژن بۆ گواستنه‌وه‌ى وه‌رگێڕ و خێزانه‌كانیان بۆ ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش، كه له‌و ماوه‌دا هاوكاری سوپاى ئه‌مه‌ریكایان كردووه، كه ژماره‌یان 20 هه‌زار كه‌سه، به‌ڵام چاوه‌ڕێى گڵۆپى سه‌وزى جۆو بایدنن.