لە ساڵێکدا سوپای ئەمەریکا 23 کەسی سڤیلی بە هەڵە کوشتون
ئەوانەی کوژراون خەڵکی عێراق و ئەفغانستان و سۆماڵ بوون
K24 - هەولێر
سوپای ئەمەریکا دان بە کوژرانی بەهەڵەی 23 کەسی سڤیل لە ئەفغانستان، عێراق و سۆماڵ دەنێت.
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، ساڵی رابردوو بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی، 20 کەسی سڤیل لە ئەفغانستان، یەکێک لە عێراق و کەسێکی دیکەش لە سۆماڵ کوژراون، 10 کەسی دیکەش برینداربوون، بەڵام ئاماژە بە شوێنی کوژرانی کەسێکی دیکە نەدراوە.
هەر بەگوێرەی راپۆرتەکە، لەنێوان ساڵانی 2017 بۆ 2020، 65 کەسی سڤیل کوژراون و 22 کەسی دیکەش برینداربوون. بەگوێرەی راپۆرتەکانی دیکەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئامارەکان زۆر لەوە زیاترن.
هەرچەندە ساڵی رابردوو پنتاگۆن 3 ملیۆن دۆلاری بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیانی ئەو کردەوە سەربازییانە تەرخانکردووە، بەڵام تا ئێستا کەس قەرەبوو نەکراوەتەوە.