تارق ئه‌لحه‌رب: ده‌ستوور ته‌نها رێگه‌ى به هه‌رێمى كوردستان داوه یاسا دابڕێژێت
تاریق ئه‌لحه‌رب: ته‌نیا هه‌رێمى كوردستان دةتوانێت یاسا دابڕێژێت و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نییه
K24 – هه‌ولێر:
تاریق ئه‌لحه‌رب، پسپۆڕى یاسایی عێراق رایگه‌یاند، یاساى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان پێچه‌وانه‌ى ده‌ستووره، چونكه ده‌سه‌ڵاتى داڕشتنى یاساى به پارێزگاكان داوه.
تاریق ئه‌لحه‌رب گووتیشى: ته‌نیا هه‌رێمى كوردستان له ده‌ستووردا رێگه‌ی پێدراوه یاسا دابڕێژێت و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌دراوه‌ته پارێزگاكان.
ئه‌لحه‌رب هه‌روه‌ها گوتی: ئاسته‌نگى زۆر هه‌یه تایبه‌ت به یاساى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان، له‌گه‌ڵ بڕگه‌كانى ده‌ستووریش یه‌كناگرێته‌وه، چونكه ده‌ستوور رێگه به ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان نادات نزیكى گه‌وره و بچووك ببنه‌وه و یاسا دابڕێژن، بۆیه ده‌بێت بڕگه‌ى یاساى پارێزگاكانى عێراق چاكبكرێته‌وه.
جێی باسه له ده‌ستووردا له مادده‌ى 61 ئاماژه بۆ یاساى پارێزگاكان كراوه، له مادده‌ى دووى ژماره یه‌ك رێگه‌ى به ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان داوه یاسا دابڕێژن، به گوته‌ى تاریق ئه‌لحه‌رب پسپۆڕى یاسایی عێراقى ئه‌مه هه‌ڵه‌یه.