داوا له عێراق ده‌كرێت چاره‌نووسی 643 رفێندرا‌و دیاری بكات
رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى، داواى له عێراق كردووه، چاره‌نووسى ئه‌و 643 كه‌سه دیاری بكه‌ن كه به‌ر له پێنج ساڵ له هێرشێكدا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له فه‌لووجه رفێندراون.
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى، داواى له عێراق كردووه، چاره‌نووسى ئه‌و 643 كه‌سه دیاری بكه‌ن كه به‌ر له پێنج ساڵ له هێرشێكدا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له فه‌لووجه رفێندراون.
رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى داواى له عێراق كردووه چاره‌نووسی ئه‌و 643 كه‌سه رابگه‌یه‌نن، كه پێكهاتوون له "پیاو و گه‌نج و پیر"، له‌هێرشێكدا به گوته‌ى راپۆرتى رێكخراوى لێبورده‌یی جیهانى "چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبی بوونه" بۆ سه‌ر شارى فه‌لووجه رفێنران و تا ئێستا بێ سه‌روشوێنن.
له 3ى حوزه‌یرانى 2016، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه جلوبه‌رگى حه‌شدى شه‌عبیان پۆشیبوو، هه‌ڵیان كووتایه سه‌ر شارى فه‌لووجه، 1300كه‌سیان له‌و شاره رفاند و تا ئێستا 643 كه‌سیان بێ سه‌روشوێنن.
راپۆرته‌كه‌ى رێكخراوى ناوبراو ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، شه‌وى 3ى حوزه‌یرانى 2016، له رێگه‌ى بارهه‌ڵگرى جیاوازه‌وه 1300كه‌س له فه‌لووجه بۆ شوێنى نادیار رفێنران، تا ئێستا 643 كه‌سیان بێ سه‌رو شوێنن.
له‌مباره‌وه حه‌شدى شه‌عبی به‌فه‌رمى بڵاویانكرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگادارى هێرشى له‌و جۆره نین، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانى "حه‌شد" ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، كه له‌و ساڵه‌دا له فه‌لووجه كۆمه‌ڵیك له ئه‌ندامانى رێكخراوى تیرۆریستى داعشیان زیندانى كردووه، كه ده‌ستیان هه‌بووه له كرده‌ى تیرۆریستى له‌عێراق.