ئینفۆگرافیك.. هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه له هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌یه
هۆكاره‌كان بریتین له نه‌بوونى متمانه، كاریگه‌ری ته‌كنۆلۆژیا، قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی پێداویستییه‌كانی ژیانی هاوبه‌ش.
K24 – هه‌ولێر:
زۆرێك له‌و گه‌نجانه‌ى كه ته‌مه‌نى هاوسه‌رگیریان هاتووه‌ته پێش هاوسه‌رگیری ناكه‌ن، هۆكاره‌كان بریتین له نه‌بوونى متمانه، كاریگه‌ری ته‌كنۆلۆژیا، قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی پێداویستییه‌كانی ژیانی هاوبه‌ش.
كچێك له سلێمانییه‌وه بۆ كوردستان24 رای وایه نه‌بوونی متمانه هۆكاری سه‌ره‌كییه و گوتی: نه‌بوونى متمانه هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌رگیری نه‌كه‌ین،
گوتیشی: نه‌بوونى متمانه له نێوان كوڕان و كچانیش هۆكارێكى دیكه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌یه له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری.
باسی له‌وه‌شكرد، هاوسه‌رگیری پڕۆسه‌یه‌كی چاره‌نووسسازه و گوتی: ئه‌مه شتێك نیه بیكڕى و دواتر به‌دڵت نه‌بێت فڕێى بده‌ى، ئه‌مه بۆ ته‌واوى ژیانته.
له‌و باره‌یه‌وه، پشده‌ر ره‌شید، توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24، قسه‌ی له باره‌ی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری كرد و گوتی: ئه‌وه‌نده‌ى جیابوونه‌وه هه‌یه، هاوسه‌رگیری ناكرێت، ئێستا به گشتیی چه‌ند هۆكارێك هه‌یه بۆ هاوسه‌رگیری نه‌كردن، ئه‌ویش خراپی ره‌وشی دارایی و نه‌بوونی شوێنی نیشته‌جێبوونه، كه به پله‌ی یه‌كه‌م كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هاوسه‌رگیری كردووه.
به گوێره‌ی ئاماری دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه، بۆ ساڵی 2020 ده‌ركه‌وتووه، ساڵی رابردوو، له هه‌ولێر 16.803 حاڵه‌تی ماره‌بڕین تۆماركراوه و له به‌رامبه‌ردا،3261 جیابوونه‌وه تۆمار كراوه.
له سلێمانیش 15.862گرێبه‌ستی ماره‌بڕین واژوو كراوون و له به‌رامبه‌ریشدا 3002 جیابوونه‌وه تۆمار كراوون.
هه‌ر به گوێره‌ی ئاماره‌كه، له دهۆكیش 11.745 هاوسه‌رگیری كراوه و له به‌رامبه‌ردا 1303 جیابوونه‌وه‌ش تۆمار كراوون.
كۆی گشتى ئاماره‌كه بریتییه له 44.410 هاوسه‌رگیری و 7566 جیابوونه‌وه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان.