له كازمییه‌ی به‌غدا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك 16 قوربانی لێكه‌وته‌وه
15 كه‌س بریندار بوون، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بتڵێك غاز له ناوچه‌ی كازمییه. وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق رایانگه‌یاندووه.
K24 – هه‌ولێر:
دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 14 كه‌سی دیكه بریندار بوون، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بتڵێك غاز له ناوچه‌ی كازمییه. وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق رایانگه‌یاندووه.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، بتڵێك غاز له به‌رده‌م چێشتخانه‌یه‌كی كازمییه ته‌قییه‌وه و بتڵه غازه‌كه هی كه‌سێكی شانده‌ری فرۆش بووه.
هاوكات ته‌قینه‌وه‌كه زیانی زۆری به‌ر دوكان و شوێنكاره‌كانی ناوچه‌كه گه‌یاندووه و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن، برینداره‌كانیان گواستووه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، تیمی لێكۆڵه‌ر چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانی جۆری ته‌قینه‌وه‌كه بكه‌ن.