داعش به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كازمییه‌ی گرته ئه‌ستۆ
ئاژانسی ئه‌عماقی سه‌ر به داعش بڵاویكرده‌وه، گرووپێكی چهكدارانیان توانیویانه قایمكارییه ئه‌منییه‌كانی عێراق بشكێنن و ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كازمییه ئه‌نجام بده‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی ئه‌عماقی سه‌ر به داعش بڵاویكرده‌وه، گرووپێكی چهكدارانیان توانیویانه قایمكارییه ئه‌منییه‌كانی عێراق بشكێنن و ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كازمییه ئه‌نجام بده‌ن.
ئاژانسه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، ته‌قینه‌وه‌كه قه‌ره‌باڵغییه‌كی شیعه‌كانی كردووه‌ته ئامانج، كه له به‌رده‌م مه‌زارگه‌یه‌كیان له ناوچه‌ی كازمییه‌ی به‌غدا درووستیان كردبوو.
به گوێره‌ی زانیاری ئه‌و ئاژانسه‌ی داعش، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه 3 كوژرا و زیاتر له 20 بریندار هه‌ن.
ئاژانسه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، حكومه‌تی عێراق ویستوویه‌تی سرووشتی راسته‌قینه‌ی كرده‌وه‌كه باس نه‌كات و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه بۆری غازی چێشتخانه‌یه‌ك ته‌قیوه‌ته‌وه.
شه‌وی رابردوو، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، بڵاویكرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كازمییه به هۆی بتڵی غازی چێشتخانه‌یه‌ك بووه و له ئاكامیدا دوو كه‌س كوژراون و 14ی دیكه بریندار بوون.