چوار شاخه‌وانی كورد له رووداوێكی هاتوچۆدا گیانیان له‌ده‌ستدا
له سه‌ر رێگه‌ی نێوان سه‌قز و مه‌ریوان، له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، وه‌رگه‌ڕانی پاسێك گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی 15 هاووڵاتی لێكه‌وته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
له سه‌ر رێگه‌ی نێوان سه‌قز و مه‌ریوان، له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، وه‌رگه‌ڕانی پاسێك گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی 15 هاووڵاتی لێكه‌وته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵیی ئیرنای كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویكرده‌وه، سیروان فه‌تاحی به‌رپرسی به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌قز رایگه‌یاندووه، له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌دا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بە گوتەی بەرپرسە تەندروستییەکە، دۆخی تەندروستیی ژماره‌یه‌ك لە بریندارەکان ناجێگیرە و ئەگەری زۆرە ژمارە قوربانییەکان زیاد بکات.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە، سەرنشینانی پاسەکە ئەندامانی گرووپێکی شاخەوانیی سەر بە ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان بوون، کە بە مەبەستی شاخەوانی لەگەڵ گرووپی پاژینی بانە، بەرەو ئەو شارە دەرۆیشتن.
رووداوه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (4ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021) روویداوه و هه‌ریه‌ك له "شوعلە قادری"، "ئارشام عەزیزی"، "داود باخیش" و "کاوە خوسرەوزادە"، كه شاخه‌وان و ئه‌ندامی گرووپی شاخەوانیی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست داوە.