تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی چەکدارانی پەکەکەی لە مەخموور کردە ئامانج
ئەو بنکەیەی کراوەتە ئامانج لە نزیک کەمپی مەخموورە
K24 – هەولێر
سوپای تورکیا لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، بنکەیەکی پەکەکەی لە مەخموور کردە ئامانج، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان کوژراو و بریندار هەن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان24ی راگەیاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بنکەیەکی چەکدارانی پەکەکەی لە مەخموور کردۆتە ئامانج.
سەرچاوەکە ئاشکرای کرد، ئەو بنکەیەی پەکەکە لە مەخموور کە فڕۆکەکانی تورکیا کردوویانەتە ئامانج، کەتووەتە تەنیشت کەمپی پەنابەرانی مەخموور.
گوتیشی "بەگوێرەی زانیارییەکان کوژراو و بریندار لەنێو چەکدارانی پەکەکە هەیە، بەڵام هێشتا ژمارەیان دیار نییە".
ئەمە دوای ئەوە دێت لە چەند رۆژی رابردوودا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانەی گفتوگۆیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی فەرمی تورکیا گوتی "بابەتی مەخموور بەلایەنی کەم هێندەی قەندیل گرنگی پێدەدەین. مەخموور، لانەی هەڵهێنانە بۆ قەنديل و ئەم لانەیەش لە ناوەندى شار گهشه دهكهن، ئەگەر هێرشیان نەکەینە سەر بەردەوام دەبن لە گەشەکردن".