لە بەغدا موشەكێك ئاڕاستەی سەنتەری پشتیوانی دیپلۆماسی کرا

زەنگی ئاگادارکردنەوەی بەپەلە بیستراوە

سەنتەری پشتیوانی دیپلۆماسی لە بەغدا
سەنتەری پشتیوانی دیپلۆماسی لە بەغدا

K24 - هەولێر

سەرچاوەیەکی سەربازی ئاشکرایکرد، درەنگانی شەوی رابردوو لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد زەنگی ئاگادارکردنەوەی بەپەلە بیستراوە دوای ئەوەی موشەكێك ئاڕاستەی سەنتەری پشتیوانی دیپلۆماسی لە بەغدا کرا.

کۆلۆنێل واین ماروتۆ گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە تویتێکدا رایگەیاندوە، کە سەنتەری پشتیوانی دیپلۆماسی لە بەغدا بە موشەکێك هێرشی کرایە سەر، بەبێ ئەوەی زیانی گیانی و ماددی ئەوتۆی لێکەوتبێتەوە.

گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی راشیگەیاند، لێکۆڵینەوە لەبارەی هێرشەکە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا "هەر هێرشێک بۆ سەر هاوپەیمانان دەسەڵاتی دەزگاکانی عێراقی لاواز کردووە و سەروەری عێراقیشی خستووەتە ژێر پرسیارەوە".