مسته‌فا شه‌فیق: هه‌ر هێزێك مه‌به‌ستی پاراستنی كوردستان نه‌بێت، ئه‌وا هیچ نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر كوردبوونی نییه
"ئه‌و ستراتیژییه‌ی په‌كه‌كه په‌یڕه‌وی ده‌كات، نه سوودی بۆ خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه، نه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانیشه"
K24 - هه‌ولێر:
مسته‌فا شه‌فیق، چاودێری سیاسی رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بێبه‌هانه‌یه، له‌كاتێكدا په‌كه‌كه به‌رامبه‌ر به هێزه‌كانی توركیا شوێنه‌كانی خۆیان ده‌گۆڕن، ئاماژی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و ستراتیژییه‌كه‌ی په‌كه‌كه په‌یڕه‌وی ده‌كات، نه سوودی بۆ خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه، نه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌ر هێزێكیش مه‌به‌ستی پاراستنی كوردستان نه‌بێت، ئه‌وا هیچ نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر كوردبوونی نییه.
مسته‌فا شه‌فیق گوتی: "زۆر به‌داخه‌وه له ئه‌نجامی هێرشی سه‌ر په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه، 5 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون، ئه‌مه چه‌ندین جاره ئه‌و كرده‌وانه له هه‌رێمی كوردستان دووباره ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و رووداوه‌ی ئه‌مجاره به جۆرێكی دیكه، جیاوازییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، هێرشه‌كه راسته‌وخۆ كراوه‌ته سه‌ر پێشمه‌رگه".
گوتیشی: "له میدیاكانی په‌كه‌كه ئاماژه به‌وه كراوه، كه هێزی پێشمه‌گه و هێزێكی عێراقی هێرشی بۆ سه‌ر ئه‌وان كردووه، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌یه‌كی زۆر ئاسایی‌دا كاری خۆیان كردووه، كه نزیكی قه‌زای ئامێدییه و شوێنه‌كه سه‌نته‌ری ناوچه‌ی بادینانه و ئه‌ركی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه ئه‌و ناوچانه بپارێزێت.
مسته‌فا شه‌فیق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هێزی پێشمه‌رگه كاتێك ویستوویه‌تی خاڵێكی خۆیان له‌وێ به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه، تووشی ئه‌و هێرشه بوون، له‌به‌ر ئه‌وه دیاره كه په‌كه‌كه به‌هانه‌یه‌كه‌یان هه‌یه و پێشوه‌خت ئاماده‌ییان بۆ هێرشێك هه‌بووه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه، یان رێنماییان دراوه‌تێ هه‌ر جووڵه‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه هه‌بێت، لێبدرێن، جۆری هێرشه‌كه به‌و شێوه‌یه بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هێرشه‌كه له‌كاتێكدا بووه، پێش ئه‌وه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك هه‌بووبێت، له‌كاتێكدا هێزه‌كانی په‌كه‌كه باره‌گای جێگیریان نییه و هێزێكی دیاریكراویان نییه له ناوچه‌كه، ئه‌گه‌ر نیازی خراپیان نه‌بووبێت، ده‌یانتوانی شوێنی خۆیان بگۆڕن و هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر پێشمه‌رگه و ئه‌و رووداوه‌ش رووینه‌ده‌دا، له كاتێكدا به‌رامبه‌ر به هێزه‌كانی توركیا به‌م شێوه‌یه‌ن و شوێنه‌كانی خۆیان ده‌گۆڕن، به‌ڵام به‌رامبه‌ر هێزێكی پێشمه‌رگه جۆرێكی دیكه‌ن، بۆیه ئه‌م جۆره ره‌فتاره‌ی په‌كه‌كه جێی شه‌رمه‌زارییه، له هه‌مانكاتدا مه‌ترسیداریشه.
روونیشكرده‌وه، په‌كه‌كه له ره‌وشێكی ئاڵۆز و خراپدایه، نه ده‌توانێت به‌رگری بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌یڵێن كه شه‌ڕ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورده، نه‌ده‌توانن هیچ پێشكه‌وتنێك به‌ده‌ستبێنن، له‌كاتێكدا رۆژ به رۆژ به‌ره‌و پاشكشه‌ن له گۆڕه‌پانه‌كه، نه شه‌ڕیش راده‌گرن و كۆتایی به شه‌ڕ بێنن، هه‌ر چه‌نده سه‌ركرده و كه‌سه نزیكه‌كانی په‌كه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه توركیا ئاماده نییه بۆ چاره‌سه‌رییه‌ك، كه شه‌ڕ بوه‌ستێت، به‌ڵام ئایا ئه‌م شه‌ڕه به بڕیاری توركیا ده‌ستی پێكردووه، تا به بڕیاری ئه‌وان رابگیرێت، كاتێك په‌كه‌كه شه‌ڕی ده‌ستپێكردووه، شه‌ڕه‌كه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی كوردان نییه، پێویسته شه‌ڕه‌كه رابگرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیار و ئیراده‌یه‌ش له‌ده‌ست ئه‌واندا نییه، كه‌واته بڕیار و ئیراده‌یان له‌ده‌ست لایه‌نێكی دیكه، له راستیشدا ئه‌م شه‌ڕه به هه‌موو مانایه‌ك له ده‌ستی په‌كه‌كه ده‌رچووه و له كۆنترۆڵی په‌كه‌كه‌دا نییه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سیاسیه‌تی په‌كه‌كه به‌وشێوه‌یه هاتووه، كه به قووڵایی 30 تا 40 كیلۆمه‌تر هاتووته ناو باشووری كوردستانه‌وه، پێشتر باكووری كوردستانیان چۆڵكردووه و هاته سه‌ر سنوور، ئێستا سنووریان چۆڵ كردووه و هاتوونه‌ته ناو قووڵایی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌رگریان پێنه‌كرا له باكوور، بۆچی له سنوور نه‌مانه‌وه، كه به‌رگریان له سنوور پێنه‌كرا، بۆچی دێنه قووڵایی هه‌رێمی كوردستان، كه‌واته خه‌رێكه دێنه شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش و ده‌یانه‌وێت شه‌ڕه‌كه بێننه هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ستراتیژییه‌كه‌ی په‌كه‌كه په‌یڕه‌وی ده‌كات، نه له سوودی خه‌ڵكی كوردستانه، نه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ستراتیژییه لایه‌نێك له‌سه‌ر ده‌سه‌پێنێت، كه به بڕوای منیش هه‌روایه، نه بڕیاری شه‌ڕ و نه ئیراده‌ی شه‌ڕ له‌ده‌ستی ئه‌واندا نییه.
مسته‌فا شه‌فیق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان ناچاره ئاسایش و سه‌قامگیری خۆی بپارێزێت، ئه‌مه‌ش شتێكه مایه‌ی گفتوگۆكردن نییه، به پێی پێوه‌ره‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییش وایه، چه‌ند جارێكیشه حكومه‌تی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه هه‌رێمی كوردستان پێویسته سنووره‌كانی خۆی بپارێزێت، ئه‌گه‌ر ناتوانێت بپارێزێت، پێویسته رایبگه‌یه‌نێت، بۆیه هه‌رێمی كوردستان پێویسته و ناچاره ناوچه‌كه بپارێزێت، ئه‌مه چه‌ندین جاریشه ئه‌مه دووباره ده‌بێته‌وه، راكێشانی شه‌ڕ بۆ هه‌رێمی كوردستان، هیچ مانایه‌كی نییه، زیانی ماددی، زیانی سیاسی، زیانی ئه‌منی، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك تووشی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بووه‌ته‌وه، ئه‌وه دیاره ناوچه‌كانی بادینان بووته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ، گونده‌كان چۆڵ ده‌كرێن، پێشتر به هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه نزیكه‌ی 500 گوند ئاوه‌دانی تێدا نه‌ماوه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوچانه كۆنترۆڵ نه‌كرێت، ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه، كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه به‌رپرسیاریه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، هه‌ر كوردێك، له هه‌ر لایه‌نێك بێت، پێویسته پاراستنی كوردستان وه‌ك ئه‌ركێك له‌سه‌ر شانی خۆی ببینێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر هێزێك مه‌به‌ستی پاراستنی كوردستان نه‌بێت، ئه‌وا هیچ نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر كوردبوونی نییه.
د.ی