دوو پۆلیسی به‌رگری شارستانی قه‌ڵادزێ له كاتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگردا سووتان
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، به‌شی راگەیاندن و پەیوەندییەکان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دوو كارمه‌ندیان له كاتی جێبه‌جێكردنی ئهركهكهیاندا به‌شێكی جه‌سته‌یان سووتاوه.
K24 – هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، به‌شی راگەیاندن و پەیوەندییەکان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دوو كارمه‌ندیان له كاتی جێبه‌جێكردنی ئهركهكهیاندا به‌شێكی جه‌سته‌یان سووتاوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیس، ئه‌و دوو كارمه‌نده یه‌كێكیان له دایكبووی 1972 و دووه‌میان له‌دایكبووی 1969یه و ئه‌مڕۆ له كاتی هه‌وڵدان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگرێك به‌شێكی جه‌سته‌یان سووتاوه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و دوو پۆلیسه ئه‌ندامی ئه‌و تیمه بوونه كه هه‌وڵیان داوه ئاگرێک، كه له ده‌غڵ و دانی گوندی ناودەشت كه‌وتبوویه‌وه، خامۆشبكهن و ئاڕاستەی بایەکە بە رووی خۆیاندا پێچەوانە بووه‌تەوە بەو هۆیەوە سوتاون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بەهۆی زۆری سوتاوییەکەیان بڕیاردرا بەڕێبکرێن بۆ سلێمانی.