په‌كه‌كه دارده‌ستی داگیركه‌رانه و هه‌ندێك لایه‌نی ناوخۆیی هه‌ڵوێستیان زۆر هه‌زیلانه‌یه
عه‌لی عه‌ونی:

K24 – هه‌ولێر:
عه‌لی عه‌ونی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، ره‌خنه‌ی له بێ هه‌ڵوێستی هه‌ندێك لایه‌نی ناوخۆیی له ئاست په‌لاماره‌كانی په‌كه‌كه گرت و وه‌ڵامی ئه‌ندامێكی باڵای یه‌كێتی دایه‌وه، كه وتبووی ناوچه سنوورییه‌كان فرۆشراوون و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه هه‌ڵوێستی ئه‌و لایه‌نانه "زۆر شه‌رمه‌زارانه"یه. روونیشیكرده‌وه، په‌كه‌كه ده‌وڵه‌تی كوردی له ئه‌جێندایدا نییه و باڵێكی ئه‌رگه‌نه‌كۆن و باڵێكی قه‌رارگای ره‌مه‌زان بڕیاری په‌كه‌كه ئاراسته ده‌كه‌ن و ئامانجی سه‌ره‌كیان له‌ناوبردنی كیانی خه‌ڵكی كوردستانه.
ده‌قی گفتۆگۆی حاكم فه‌رهاد ره‌سوڵ، بێژه‌ری ژووری هه‌واڵی كوردستان24، له‌گه‌ڵ عه‌لی عه‌ونی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان:
پرسیار: پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌یاننامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: په‌كه‌كه بیانوو ده‌داته ده‌ست توركیا بۆ داگیركردنی خاكی هه‌رێمی كوردستان، رای ئێوه له‌و باره‌یه‌وه چییه؟
عه‌لی عه‌ونی: توركیا بڕیارێكی هه‌یه، ده‌ڵێت له هه‌ر كوێ جه‌ندرمه‌یه‌كی ئێمه هه‌بێت، ئه‌وێ خاكی ئێمه‌یه. ئه‌مه‌ی ئێستا په‌كه‌كه له‌وێیه، ئه‌و بیانووه ده‌داته ده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خاكه داگیر بكات و چۆڵیشی نه‌كات.
هه‌ر شوێنێك توركیا مه‌به‌ستی بووبێت بیگرێت، له‌وێدا په‌كه‌كه ئاڵۆزییه‌كی خوڵقاندووه و له‌شكری توركیا هاتووه ئه‌و شوێنه‌ی داگیركردووه، به بێ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه هیچ خۆڕاگرییه‌ك بكات. رۆژانه هه‌واڵی شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه به ده‌ستی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌بیستین، به‌ڵام نه‌مانبیست زه‌بری وا له سوپای توركیا بدات. بوونی په‌كه‌كه بیانوویه‌كی شه‌رعی ده‌داته ده‌ست ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌وه.
پرسیار: بیانووی ده‌داتێ، یان هه‌ماهه‌نگییان هه‌یه؟
عه‌لی عه‌ونی: ئه‌وه‌نده‌ی تێبگه‌م، په‌كه‌كه و توركیا ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی ئاشكرایان نه‌بێت، به‌ڵام رێككه‌وتوون و هه‌ماهه‌نگیان هه‌یه. هه‌ر شوێنێك توركیا چاوی له‌سه‌ر بێت، ئه‌وان له‌وێ كێشه ده‌نێنه‌وه، بۆ نموونه له شنگال.
ئێمه روو له ناوه‌نده جیهانییه‌كان ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین توركیا خاكمان داگیر ده‌كات، ئه‌وان ده‌ڵێن ئێوه دوژمنی توركیا وحزبێكتان په‌ناداوه، كه له لیستی تیرۆره. توركیاش ده‌ڵێت من شه‌ڕی تیرۆر ده‌كه‌م. توركیا هیچ هێزێكی كوردیی و ئێمه‌ی ناوێت، توركیا نایه‌وێت له مه‌ریخیش ده‌وڵه‌تێكی كوردی هه‌بێت. ئێمه نابێت پاساوی شه‌رعی بده‌ینه ده‌ست توركیا بۆ ئه‌وه‌ی خاكمان داگیر بكات. په‌كه‌كه بووه‌ته ئه‌سپی ته‌رواده بۆ داگیركردنی خاكی كوردستان.
پرسیار: بۆچی په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت له قه‌ندیله‌وه توركیا بڕووخێنێت؟
عه‌لی عه‌ونی: ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كانی خودی په‌كه‌كه و كتێبه‌كانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و سه‌ركرده‌كانیان، خۆیان ده‌ڵێن، ئێمه كاتێك دامه‌زراین، ئۆجه‌لان هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچی گه‌وره‌ترین به‌رپرسی میتی توركیا، كه‌سیره یه‌ڵدرن كردووه، واته له دامه‌زراندنی په‌كه‌كه‌دا ده‌ستی ئه‌رگه‌نه‌كۆن و میت هه‌بووه. ئێستا په‌كه‌كه سێ باڵه، باڵێكیان سه‌ر به ئه‌رگه‌نه‌كۆنه، كه ده‌وڵه‌تی سێبه‌ره. باڵێكیان سه‌ر به قه‌رارگای ره‌مه‌زانه، كه عه‌له‌وییه‌كانن، به‌شێكیشیان ئه‌و كورده ساویلكانه‌ن كه به نیازی خه‌بات چوونه‌ته ریزی په‌كه‌كه. هه‌موو جارێك هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی دیكه پیلانگێڕی له دژی كورده دڵسافه‌كان ده‌كه‌ن و بیانوویه‌ك ده‌دۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیانكوژن. رۆژانه له‌و گه‌لیانه خه‌ڵك ده‌كوژن، به بیانووی ئه‌وه‌ی دژی پره‌نسیپه‌كانی ئاپۆن، هه‌رچی كوردپه‌روه‌ر بێت له‌وێ پاكتاو بكرێت.
پرسیار: په‌كه‌كه ده‌ڵێت: هه‌ر چوار پارچه هه‌ر كوردستانه، بۆچی په‌كه‌كه له‌سه‌ر كوردانی رۆژهه‌ڵات نایه‌ته ده‌نگ، كه به خراپترین شێوه ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه؟
عه‌لی عه‌ونی: ئه‌و باڵه‌ی سه‌ر به قه‌رارگای ره‌مه‌زانه و عه‌له‌وییه‌كانن، ئه‌وان رێگرن له‌وه‌ی ته‌نانه‌ت به‌یاننامه‌یه‌ك بۆ پشتیوانی مافی گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵات ده‌ربكرێت. ئایا په‌كه‌كه باكووری كوردستانی رزگار كردووه، تا روو له ناوچه‌كانی دیكه بكه‌ن. ئایا ئه‌وان گوندی ئۆجه‌لانیان رزگار كردووه، تا بڵێن باشوور رزگار ده‌كه‌ین، ئێوه ئێمه‌تان پێ كرێچی و بێگانه‌یه، ئێوه چیتان له باشوور ده‌وێت. بۆچی ئه‌ندامانتان ملكه‌چ به یاسای وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، ئه‌ندامانتان له سلۆپی و جه‌زیرێ و ئامه‌د له ده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركیا زۆر ملكه‌چن، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان ئێوه پابه‌ند به یاسا و رێساكانی هه‌رێمێكی یاسایی و ده‌ستووری وه‌ك هه‌رێمی كوردستان نابن.
پرسیار: لایه‌نه‌كانی ناوخۆ هه‌ڵوێستیان شه‌رمنانه‌یه، ئایا شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه ته‌نیا له دژی پارتییه، یان له دژی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستانه؟
عه‌لی عه‌ونی: واپێده‌چێت، پارتی دیموكراتی كوردستان ته‌نیا خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی هه‌رێمی كوردستانه و لێی به خاوه‌ن ده‌بێت، له شه‌ڕی حه‌شدیش ته‌نیا پارتی به‌ره‌نگاری كرد و له‌م ده‌ستدرێژیانه‌ش ته‌نیا پارتی به‌ده‌نگ دێت و له داگیركردنی كوردستان له لایه‌ن توركیاشه‌وه، ته‌نیا پارتییه به ده‌نگ دێت، چ به كه‌ناڵی میدیایی و چ به كه‌ناڵی دیپلۆماسی. براده‌رانی دیكه پاڵیان لێداوه‌ته‌وه و له ته‌ڕ ده‌خۆن و له وشك ده‌نوون و ئه‌گه‌ر خراپ بوو ئێمه كردوومانه و ئه‌گه‌ر باشبوایه ئه‌وان كردوویانه. ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وتبووی، چیاكانی بادینان فرۆشراوون! تێلم بۆ كرد، وتم كێ فرۆشتوویه‌تی؟ با من پێتان بڵێم، ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌و رێگایانه‌ی به قۆنترات داوه‌ته چه‌ته‌كانی خۆیان، هه‌ندێك سه‌رۆك چه‌ته‌ی بێ مۆراڵ و بێ ره‌وشت، ئه‌مه‌یان به قۆنترات وه‌رگرتووه و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی سه‌ربازی توركیا رێككه‌وتوون دارستانه‌كانی كوردستان ببڕن، به‌ڵێ ده‌وڵه‌تی توركیا چیاكانی به قۆنترات داوه‌ته چه‌ته‌كان و سوپاكه‌ی و داروباری ئێمه ده‌بڕن و ده‌یبه‌ن بۆ كارخانه‌كانی خۆیان.
پرسیار: په‌كه‌كه بۆچی دژی داگیركاری حه‌شد راناوه‌ستن، كه به‌شێكی هه‌رێمی كوردستانیان داگیركردووه؟
عه‌لی عه‌ونی: كوردستان بۆ ئه‌وان ته‌نیا یه‌كپارچه‌یه یان بۆ هه‌موو كورد؟ ئه‌گه‌ر بۆ هه‌موو كورد یه‌كپارچه‌یه خێره لێناگه‌ڕێن له‌شكری رۆژ بگه‌ڕێته‌وه رۆژئاوا و ناهێڵن ئه‌نه‌كه‌سه بگه‌ڕێته‌وه و ناهێڵن هیچ هێزێكی دیكه‌ی كوردی له باكوور كار بكات و خێرا تیرۆری ده‌كه‌ن، خێره كاتێك حزبی دیموكراتی كوردستان ده‌یویست بگه‌ڕێته‌وه رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێشمه‌رگه‌ی لێ شه‌هید كردن و رێگری لێ‌كردن، ئه‌گه‌ر یه‌كپارچه‌یه بۆ هه‌موو كورد یه‌كپارچه‌یه. هه‌رێمی كوردستان به ده‌ستوبازووی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رزگار كراوه، په‌كه‌كه له‌سه‌ریه‌تی یاسا و رێساكانی هه‌رێمی كوردستان ره‌چاو بكات و ئه‌گه‌ر پێویست بكات له‌و سه‌ری سنوور چه‌كی داده‌نێت و به ئۆتۆمبێلی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم دێن بۆ نه‌خۆشخانه. ئه‌وان مافی ئه‌وه‌یان نییه ته‌راتێن له خاكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
پرسیار: پێویسته عێراق چی بكات؟
عه‌لی عه‌ونی: ده‌بێت عێراق رۆڵی خۆی بگێڕێت و به هێزه‌وه بێنه مه‌یدان و هه‌م به‌رامبه‌ر به په‌كه‌كه و هه‌میش به‌رامبه‌ر به توركیا. گه‌لی كوردستان به ئاستی جیاجیا، لایه‌نه‌كان هه‌مووان ده‌بێت یه‌كده‌نگ بن، نه‌ك به‌م هه‌ڵوێسته هه‌زیله‌ی ئه‌و حزبانه‌ی ئێستا هه‌یانه. ئه‌سڵه‌ن رێزم هه‌یه، حزبی عه‌لی باپیر، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری نووسی بووی خێزانێكی فه‌له‌ستینی شه‌هید بوونه و پێنج پێشمه‌رگه‌ش كوژراوون، بۆ فه‌له‌ستینییه‌كی عه‌ره‌بی كه هیچ په‌یوه‌ست نیم پێوه‌ی شه‌هید بێت و دینی تۆیه پێم ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خاكی خۆی بكوژرێت شه‌هیده! ئه‌ی من له‌سه‌ر خاكی خۆم نیم، من چوومه‌ته فه‌له‌ستین و ئه‌نقه‌ره و تاران؟ بۆ من شه‌هید نیم و فه‌له‌ستینییه‌ك له ئه‌ده‌بیاتی تۆدا شه‌هیده. ئه‌مه واده‌كات هه‌رێمی كوردستان په‌رته‌وازه بێت. پێویسته یه‌كده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بین، په‌كه‌كه با بچێته باكوور، ئه‌وێ رزگار بكات، بزانه پشتیوانی ده‌كه‌ین یاخود نا، به‌ڵام په‌كه‌كه به‌جۆرێك خزاوه‌ته باوه‌شی داگیركه‌ران زۆر ئه‌سته‌مه به ئاسانی بێته‌وه به‌ره‌ی گه‌ل.
پرسیار: بۆ رێگه له جووتیاران ده‌گرن، خۆ له ئه‌ده‌بیاتی چه‌پدا گوایه به‌رگری له مافی جووتیاران ده‌كه‌ن؟
عه‌لی عه‌ونی: بێگومان ئه‌وان خه‌ڵكی باشوور به كرێچی ده‌زانن، خۆیان به خاوه‌ن ماڵ ده‌زانن و گوایه ئێمه په‌نابه‌رین و له به‌ر ده‌ستی ئه‌وانین. ئه‌وان برایه‌تی گه‌لانیان ده‌وێت، به‌ڵام برایه‌تی ئێمه‌یان ناوێت. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت وڵاتان دیموكراتی بكه‌ن، به‌ڵام ره‌فتاری خۆیان له‌گه‌ڵ میلله‌ت دیموكراتی ناكه‌ن. رێكخستنی ئه‌وان ساخته‌یه و كاتی خۆی ده‌وڵه‌تی توركیا درووستی كردوون بۆ هه‌ڵمژینی رووحی نه‌ته‌وه‌یی و وشیاری نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی بیده‌نه ده‌ست په‌كه‌كه و ئه‌ویش به لاڕێیدا ببات. وه‌ك ده‌بینین ئه‌وان له درووشمی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانه‌وه هاتوونه‌ته سه‌ر برایه‌تی گه‌لان و به توركیایی بوون و ئه‌و قسه قۆڕانه‌ی ده‌رخواردی میلله‌تی ده‌ده‌ن.
پرسیار: ئه‌جێندانی په‌كه‌كه له خزمه‌تی ئازادی كوردستان نییه و ده‌یانه‌وێت كورد هه‌ر به ژێر ده‌سته‌یی بمێنێته‌وه؟ بۆ ده‌یانه‌وێت هه‌رێمیش له‌ناو به‌رن؟
عه‌لی عه‌ونی: بوونی كیانێكی كوردی بۆ هه‌ر چوار داگیركه‌ره‌كه‌ی كوردستان مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه. ئۆجه‌لان له بیقاعدا له چاوپێكه‌وتنێكدا ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی له "باكووری عێراق" كراوه، خه‌نجه‌رێكه له پشتی برایه‌تی گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌درێت. ئێمه به‌رپرسین له‌وه‌ی ئه‌م خه‌نجه‌ره رابگرین و نه‌هێڵین برایه‌تی گه‌لان زیانی به‌ركه‌وێت. خۆیان ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی شه‌رمه‌زارییه، له ئه‌خلاقی ئێمه‌دا نییه و نامانه‌وێت. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی شه‌رمه‌زارییه، خێره رووسیا، فه‌ره‌نسا، هۆڵه‌ندا، ئه‌ڵمانیا، خۆیان هه‌ڵناوه‌شێنن، بۆچی بۆ خه‌ڵكی دیكه ئاساییه و بۆ ئێمه شه‌رمه‌زارییه؟
پرسیار: بۆچی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان هه‌ڵوێستی كرداریان نییه؟
عه‌لی عه‌ونی: به‌ش به حاڵی خۆم، هه‌ر كاتێك ئه‌وان په‌یامی زۆر ئه‌رێنی بده‌ن له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، گومان ده‌به‌م له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه له شوێنێكدا فرۆشراوین، بۆیه ئێمه ده‌ڵێین خۆت به ده‌ستی خۆت نه‌گری، ئاو ده‌تبا، ده‌بێت خۆمان به خاوه‌ن بكه‌ین و به ته‌مای به‌یاننامه و تویتی ئه‌م و ئه‌و نه‌بین. راست نییه، بۆ ئه‌وان هێڵی سوورین!، كه‌چی هه‌موو هه‌رێمی كوردستان په‌لامار درا له لایه‌ن حه‌شده‌وه ئه‌وان ده‌نگیان نه‌بوو، هه‌موو ئه‌و فشارانه‌ی به‌غدا خستوویه‌تییه سه‌ر هه‌رێم له 2014ه‌وه ئه‌وان هه‌ڵوێستیان نه‌بووه، جیاوازی چییه، خه‌ڵك له برسان بمرێت یان به گوله بێت، بۆیه با خه‌ڵكی كوردستان چاوی له هێڵی سوور و په‌مه‌یی و سه‌وزانه نه‌بێت.
پرسیار: ده‌بێت چی بكرێت بۆ راگرتنی په‌كه‌كه؟
عه‌لی عه‌ونی: ده‌بێت گه‌لی كوردستان له باشوور به هه‌موو توێژ و لایه‌ن و رێكخراوه‌كانه‌وه بكه‌ونه كار و ئیدانه‌ی ئه‌و ره‌فتاره‌یان بكه‌ن. پشتیوانی له پێشمه‌رگه بكه‌ن، نه‌ك ئه‌و هه‌ڵوێسته بێسه‌روبه‌رانه‌ی له میدیای حزبه‌كان ده‌رچوو. هه‌روه‌ها هه‌موو لایه‌نه نه‌ته‌وه‌یی و تێكۆشه‌رانی پارچه‌كانی دیكه ده‌بێت له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بێنه ده‌نگ. چونكه هه‌بوونی هه‌رێم دڵنیاییه بۆ هه‌موو پارچه‌كان و پاراستنی به‌رپرسیارێتییه.