ئه‌ردۆغان: به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه‌مان له كه‌مپی مه‌خموور كردووه‌ته ئامانج
سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، له ناو كه‌مپی مه‌خموور به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه‌یان كردووه‌ته ئامانج.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، له ناو كه‌مپی مه‌خموور به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه‌یان كردووه‌ته ئامانج.
توركیا، به‌رده‌وام جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، كه‌مپی مه‌خموور، بووه‌ته لانكه‌یه‌ك بۆ چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان له ناوچه‌كه.
پێشتر ئه‌ردۆغان هۆشداری دابوو، له‌وه‌ی كه‌مپی مه‌خموور ده‌كاته ئامانج، كه هه‌زاران په‌نابه‌ری كوردی باكووری كوردستانی تێدا نیشته‌جێن و زۆربه‌یان له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه توركیایان به‌جێهێشتووه.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ كوردستان24 رایگه‌یاندبوو، له رێی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه بۆردومانی كه‌مپی مه‌خموور كرابوو، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له ئاستی سه‌رۆك كۆماری توركیادا باس له‌و بۆردومانه‌ی كه‌مپه‌كه ده‌كرێت.
ئه‌ردۆغان له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: به‌رپرسێكی سه‌ره‌كی له كه‌مپی مه‌خموور به ناوی سه‌لمان بوزكیر، ناسراو به دكتۆر حسێن كراوه‌ته ئامانج و كوژراوه.
ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شی نووسیوه: توركیا رێگه نادات په‌كه‌كه كه‌مپی مه‌خموور وه‌ك لانه‌یه‌كی تیرۆریستیی به‌كاربهێنێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی توركیا نه‌یانشاردووه‌ته‌وه، كه رێگه ناده‌ن په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شنگال و مه‌خموور به‌رده‌وام بێت له درووستكردنی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی توركیا.
مه‌خموور ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا و ئه‌و كه‌مپه له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، بۆ ئه‌و كوردانه كراوه‌ته‌وه، كه له توركیاوه روویان له عێراق كردبوو.
له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، هه‌فته‌ی رابردوو، ئه‌ردۆغان هۆشداری دا له‌وه‌ی كه‌مپی مه‌خموور بووه‌ته لانه‌یه‌ك بۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه و گوتی: پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت.