ئه‌ڵمانیا ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات
كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر، له په‌یامێكدا ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره‌ی په‌كه‌كه‌ی كرد، كه دوێنێ كردییه سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و له ئاكامیدا 5 پێشمه‌رگه شه‌هید و 7 پێشمه‌رگه بریندار بوون.
K24 – هه‌ولێر:
كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "هێرشە بکوژییەکەی دوێنێی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ سەر پێشمەرگە ئیدانە دەکەین".
هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان ده‌ربڕیوه و نووسیویه‌تی: "سەرەخۆشی خۆمان دەگەیەنین بە خێزانی قوربانییەکان".
به‌ره‌به‌یانی دوێنێ، چه‌كدارانی په‌كه‌كه په‌لاماری كاروانێكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان له چیای مه‌تینا دا و له ئاكامدا پێنج پێشمه‌رگه شه‌هید و حه‌وت پێشمه‌رگه‌ی دیكه بریندار بوون.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی ئه‌و په‌لاماره‌وه رایگه‌یاند، په‌كه‌كه به چه‌كی سووك و قورس په‌لاماری پێشمه‌رگه‌یان داوه.