له به‌غدا ئه‌فسه‌رێكی پله به‌رزی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق كوژرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق، رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ئه‌فسه‌رێكی پله به‌رزیان له ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی عێراق له به‌غدا تیرۆر كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق، رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ئه‌فسه‌رێكی پله به‌رزیان له ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی عێراق له به‌غدا تیرۆر كردووه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی تیرۆر كراوه، پله‌ی عه‌قیده و له ناوچه‌ی به‌له‌دیاتی زۆرینه شیعه‌ی خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و كوژراوه.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی له تیرۆركردنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و ئه‌فسه‌ره له كاتی چوونی بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی، كه جێگری به‌ڕێوبه‌ری چاودێری بووه له ده‌زگای هه‌واڵگری تیرۆر كراوه.