ڤیدیۆ.. له نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه هیچ پزیشكێك به هانای نه‌خۆشێكه‌وه ناچێت و پۆلیسه‌كان هاوكاری ده‌كه‌ن
دوای ئاشكراكردنی دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كان له كه‌رتی ته‌ندرووستی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مڕۆ نه‌خۆشێك به په‌له ده‌گه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام هیچ پزیشكێكی لێ نه‌بووه، چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی و پێویست بۆ نه‌خۆشه‌كه بكات.
K24 – هه‌ڵه‌بجه:
دوای ئاشكراكردنی دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كان له كه‌رتی ته‌ندرووستی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مڕۆ نه‌خۆشێك به په‌له ده‌گه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام هیچ پزیشكێكی لێ نه‌بووه، چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی و پێویست بۆ نه‌خۆشه‌كه بكات.
وه‌ك له‌و ڤیدیۆیه‌ی وێنه‌گری كوردستان24، محه‌مه‌د هه‌ڵه‌بجه‌یی تۆماری كردووه، كه‌سوكاری نه‌خۆشه‌كه نازانن هانا بۆ كێ به‌رن و هیچ پزیشكێك له نه‌خۆشخانه نییه.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، پۆلیس و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌یانه‌وێت هاوكاری نه‌خۆشه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام پزیشكی لێ نییه.
ئه‌م ره‌وشه‌ی له ته‌ندرووستی هه‌ڵه‌بجه ده‌گوزه‌رێت، هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌خنه و لێدوانانه‌ی پزیشكی كه‌رتی ته‌ندرووستی هه‌ڵه‌بجه، د. باخان ئازاد خستبوونییه ڕوو سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌می له بواری ته‌ندرووستی پارێزگاكه‌دا.
پێشتر د. باخان ئازاد بۆ كوردستان24 ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ته‌ندرووستی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاشكرا كردبوو و رایگه‌یاندبوو، كه به قه‌باره‌ی ده‌یان ملیۆن دینار مانگانه گه‌نده‌ڵی ده‌كرێت و داهاتی راسته‌قینه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ناگه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت.