سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شێخێكی هۆزی شەمەر کرد
جەخت لە دۆستایەتی و برایەتی و پێكەوەژیانی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی ناوچەكە كرایەوە
K24 – ههولێر:
رۆژی دووشەممە 7ـی حوزەیرانی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ فەیسەڵ حرووش ئەلجەربا یەكێك لە شێخەكانی هۆزی شەمەر كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی ئەمنی و بار وگوزەرانی خەڵك لە ناوچەكانی سەر سنووری سووریا و عێراق و رۆژئاوای دیجلە ئاڵوگۆڕ كرا.
هەروەها جەخت لە دۆستایەتی و برایەتی و پێكەوەژیانی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی ناوچەكە كرایەوە.