یه‌كه‌مین داواكاری ئانچیلۆتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌یه
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی ریال مه‌درید، گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیای كردووه‌ته ده‌ستپێكی كاره‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه‌كان.
رۆژنامه‌ی توتوسپۆرتی ئیتاڵیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: كارلۆ ئانچیلۆتی به‌رپرسانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی بۆ گواستنه‌وه‌ی هێرڤینگ لۆزانۆی هێرشبه‌ری مه‌كسیكی یانه‌ی ناپۆلی راسپاردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌رپرسانی ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی چوونه‌ته سه‌رهێڵ و ده‌یانه‌وێت ئه‌م یاریزانه رازی بكه‌ن به‌ره‌و ریال مه‌درید بێت، هه‌رچه‌ند كارگێری یانه‌ی ناپۆلی و سپالێتی راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه پێداگیری له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ریال مه‌درید گه‌شبینه كه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 50 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ ئۆریلیۆ دی لۆرێنتسی سه‌رۆكی ناپۆلی بگه‌نه رێككه‌وتن.
لۆزانۆی هێرشبه‌ری باڵه‌كانی ته‌مه‌ن 25 ساڵ له هاوینی 2019 له یانه‌ی ئایندهۆڤنه‌وه به به‌های 35 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ناپۆلی، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی له 43 یاریی كردووه، 15 گۆڵ و 5 ئاسیستی هه‌بووه.