كوردستان24 ورده‌كاری ئه‌و پڕۆژانه‌ ده‌خاته‌ روو كه‌ بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه‌ له‌ شاری سلێمانی جێبه‌جێ بكرێن

به‌ بڕی نزیكه‌ی 4 ملیار دینار، 7 پڕۆژه‌ی هه‌مه‌جۆر له‌سه‌ر داهاتی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی بۆ ئه‌و شاره‌ جێبه‌جێ ده‌كرێن

K24- هه‌ولێر:

لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە بڕی نزیكەی 4 ملیار دینار، سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، 7 پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە شارەكە جێبەجێ دەكات، كە ئه‌و پرۆژانه‌ كاریگەری زۆریان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شارەكە دەبێت.

پاڵپشت بە ره‌زامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە گوژمەی 3 ملیار و 879 ملیۆن و 260 هەزار و 500 دینار، به‌ رێژەی 100%ی فرۆشتنی زەوی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بڕیاری لەسەر جێبەجێكردنی 7 پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ شاری سلێمانی دا.

پرۆژەكان لە سێكتەرەكانی دروستكردنی شەقامی خزمەتگوزاری بۆ شەقامی مەلیك مەحموود و كاری رێكخستنی پاركینی ئۆتۆمبێل و باخچە و رێكخستنی شۆستەی شەقامی گۆران و گۆڕینی رووی شۆستەی شەقامی سالم و چاكسازی لە شۆشتەی بەردەم باخی گشتی. جێبه‌جێ ده‌كرێن.

هەروەها دروستكردنی دیواری راگر و جێگیركردنی رەمپی یەكتربڕی دەباشان و تەواوكردنی تۆڕی رووناككردنەوە و كاری دروستكردنی ئاوەڕۆی سندوقی لە شەقامی 30ی مەتری لە گەڕەكی ئازادی و گەیاندنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ شەقام و كۆڵانەكانی گەڕەكی شار و شەقامی ژێر تاوەرەكان. لەگەڵ دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ كۆڵانەكانی جیاكراوەی 26ی بۆگەنە و جیاكراوەی 223ی ئابڵاخ.

بۆ زانیاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌، ژینۆ له‌م گرافیكه‌ له‌گه‌ڵتانه‌:‌