كازمی: عێراقمان له شه‌ڕ پاراست
سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، مسته‌فا كازمی، رایگه‌یاند، حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بووه له‌وه‌ی تارمایی شه‌ڕ له عێراق دوورخاته‌وه و وڵات له قه‌یرانی دارایی و ئابووری رزگار بكات.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، مسته‌فا كازمی، رایگه‌یاند، حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بووه له‌وه‌ی تارمایی شه‌ڕ له عێراق دوورخاته‌وه و وڵات له قه‌یرانی دارایی و ئابووری رزگار بكات.
ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا، كازمی گوتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارگرانییه‌ی بۆمان ماوه‌ته‌وه و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له به‌رده‌ممان بوون توانیومانه هه‌نگاوی گرنگ به ئاراسته‌ی چاكسازی بنێین و وڵات له قه‌یرانی دارایی و ئابووری رزگار بكه‌ین. هه‌وڵیش بده‌ین، پلان دانێین بۆ ئه‌وه‌ی وڵات بخه‌ینه‌وه سه‌ر رێچكه‌ی خۆی.
مسته‌فا كازمی راشیگه‌یاند، عێراق ده‌توانێت رۆڵی شارستانی خۆی له جیهاندا بگێڕێت و عێراق خاوه‌نی شارستانیه‌ت و داهێنه‌ری نووسین و یاسا و زانست بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ساڵێك به‌سه‌ر ته‌مه‌نی كابینه‌كه‌یدا تێده‌په‌ڕێت و له‌و ماوه‌یه‌دا توانیویه‌تی زۆر ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ست بهێنێت.