وه‌زیری ته‌ندروستی باس له بوونی چه‌ند حاڵه‌تێكی گوماناوی نه‌خۆشی كه‌ڕووی ره‌ش ده‌كات
سامان به‌رزنجی: حاڵه‌ته‌كان پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه.. نه‌خۆشییه‌كه‌ش له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه ناگوازرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
سامان به‌رزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، چەند حاڵه‌تێكی دیكه‌ی گومانلێكراوی نه‌خۆشی کەڕووی رەش ھەبووە، بەڵام تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوه.
وه‌زیری ته‌ندروستی گوتیشی: تاقیگەکانی ھەرێمی کوردستان توانای دەستنیشانکردنی ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان ھەیە و بەدواداچوون و پشکنین بۆ ھەموو گومانلێکراوه‌كان دەکرێت و هاووڵاتییان دڵنیاش ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و نه‌خۆشییه هیچ مه‌ترسییه‌كی ته‌شه‌نه‌كردنی نییه، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، نه‌خۆشییه‌كی گوازراوه نییه و له كه‌سێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه ناگوازرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: هۆكاری تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه ته‌نیا په‌یوه‌ندی به سیسته‌می به‌رگری له‌شی كه‌سی تووشبووه‌وه هه‌یه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كاریگه‌رییه لابه‌لاكانی په‌تای كۆرۆناوه نییه.
دکتۆر سامان بەرزنجی بە کوردستان24ی راگەیاند، بارودۆخی تەندروستی ھێشتا لە مەترسیداییە و ڤایرۆسەکە لە بڵاوبوونەوەیە و پێویستە رێكاره خۆپارێزییەکان زیاتر بکرێن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌تی وه‌رگرتنی ڤاكسینیش وه‌زیری ته‌ندروستی جه‌ختیكرده‌وه، بەردەوامن لە دەستخستی ڤاکسین و له پێدانیشیان به هاووڵاتییان به‌رده‌وام ده‌بن، تا ئاستی پێدانه‌كه ده‌گاته ئاستی ستانداردی داواكراوی جیهانی.
H.B