ئاوات شێخ جه‌ناب: هه‌رێم به‌ره‌و قۆناغێكی باشی گه‌شه‌كردنی ئابووری هه‌نگاو ده‌نێت
سەمیر هەورامی، گوتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە لایەنی عێراقیمان گوتوه‌ته‌وە ئێمە پابەند دەبین بەو ئەرکەی کە یاسای بوودجە خستوویەتییە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و قۆناغێكی باشی گه‌شه‌كردنی ئابووری ده‌چێت و له قۆناغه‌كانی داهاتوودا زیاتر پشت به بواره هه‌مه‌جۆره‌كانی دیكه‌ی ئابووری ده‌به‌ستن.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئابووری ئه‌مه‌ریكا، ئاوات جه‌ناب نووری، وه‌زیری دارایی و ئابووری له باره‌ی دواگۆڕانگارییه‌كانی په‌یوه‌ست به رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه رێككه‌وتن بكات و نه‌هێڵن خه‌ڵكی ببێته قوربانی.
هاوكات هەردوولا خوازیاربوون به زووترین كات كێشه هه‌ڵسپێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا چاره‌سه‌ر بكرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سەمیر هەورامی، گوتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە لایەنی عێراقیمان گوتوه‌ته‌وە ئێمە پابەند دەبین بەو ئەرکەی کە یاسای بوودجە خستوویەتییە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان.
راشیگەیاند، لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆبوونەوەیەک ئەنجامدراوە و هیچ کێشەیەکی گەورە نەماوە و چاوەڕێن حکومەتی عێراق ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات.