پهرلهمانتاران: "پهكهكه بووهته كێشه بۆ كیانی ههرێمی كوردستان"
هەڕەشە و پەلامارەکانی چەکدارانی پەکەکە تەنیا بۆ سەر لایەنێکی سیاسی و جوگرافیا و شوێنێکی دیارکراو نییە لە کوردستاندا، بەڵکو پەکەکە بە دەیان ساڵە بووەتە کێشە بۆ دەیان ناوچە و ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان
K24 – ههولێر:
هەڕەشە و پەلامارەکانی چەکدارانی پەکەکە تەنیا بۆ سەر لایەنێکی سیاسی و جوگرافیا و شوێنێکی دیارکراو نییە لە کوردستاندا، بەڵکو پەکەکە بە دەیان ساڵە بووەتە کێشە بۆ دەیان ناوچە و ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و بەردەوام کێشە بۆ قەوارەی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە دەستووری و یاساییەکانی دروست دەکات.
لهو بارهیهوه، سهعید ههركی، ئهندامی لیژنهی پێشمهرگه له پهرلهمانی كوردستان، رایگهیاند، ئەو پێشمەرگانەی پەکەکە شەهیدی کردوونە پێشمەرگەی کوردستانن و سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەن و لە چەند ساڵی رابردوودا دژی داعش شەڕیان کردووە و بەرگریان لە خاکی کوردستان کردووە.
پەکەکە بە تەنیا لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو لە دەڤەری سلێمانی، پشدەر و چیای ئاسۆسەوە بگرە تا دەگاتە ناوچە سنوورییەکانی پێنجوێن و گەرمیان هەرێمی تایبەت بە خۆیان درووستکردووە و حوکمی ئەو ناوچانە دەکەن و باج لە خەڵك وەردەگرن.
سهبارهت بهو پرسه، شاخهوان رهئوف، سهرۆكی لیژنهی ناوخۆ له پهرلهمانی كوردستان داوایكرد، دۆخەکە زیاتر پەرە نەسێنێت و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان یەکگرتووبن.
ههروهها محەمەد رەزا ئال حەیدەر، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەردەوامی هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە و پاسەوانانی سنوور، دەستدرێژییەکی ئاشکرا و روونە بۆ سەر عێراق.
گوتیشی: دەستور و یاسا رێگەمان پێنادات، باڵی چەکداری لەخۆبگرین و دەستدرێژی بکاتە سەر وڵاتێکی دیکە، هیواشی خواست، هەماهەنگی فراوان لە نێوان هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە هەبێت، بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەو هێرشانە.
هاوكات چاودێرانی سیاسی رایدەگەیەنن، پەکەکە بووەتە داردەستی دوژمنانی کورد بۆیە گوێی بە داخوازییەکانی ھەرێمی کوردستان نادات بۆ ئەوەی شەڕو ماڵوێرانی بگەیەنێتە ھەرێمی کوردستان.
ئهو چاودێرانه داواش دەکهن پەکەکە گوێ بە داخوازییەکانی ھەرێمی کوردستان بدات، لە جیاتی چارەسەری سەربازی داخوازی ئاشتیانەی ھەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرێت.