سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەلجیکا

لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەلجیکا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ له‌بارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا ده‌كات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن "جان جامبۆن"، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی فلانده‌رزه‌وه‌ پێشوازی كرا
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن "جان جامبۆن"، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی فلانده‌رزه‌وه‌ پێشوازی كرا

K24 - هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی حوزەیران/ یۆنیۆی 2021، بە یاوەری شاندێکی حکومی و بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا.

سەرۆکی حکومەت لەو سەردانەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەلجیکا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ له‌بارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە گەڵ پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکرێت.

شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەت پێکهاتوون لە "دارا رەشید"، وەزیری پلاندانان و "سەفین دزەیی"، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

Fly Erbil Advertisment