مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی فلانده‌رز كۆبووه‌وه‌

گفتوگۆ له‌بارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هەماهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌
دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ یان یامبۆن سەرۆک وەزیرانی فلاندەرز کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە لە شاری بروکسل بەڕێوەچوو، برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فلاندەرز لە هەموو بوارەکاندا تاووتوێ کرا.

سەرۆک وەزیرانی فلاندەرز، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان نیشاندا و ئاماژەی بەوەدا کە شانازی بە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەکەن، ئامادەیيشی بۆ هەر هاوکاریی و هەماهەنگییەک لە گەڵ حکومەتی هەرێم دەربڕی.

سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر کارنامەی چاکسازی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم ، بەتایبەتی لە بواری هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و پەرەپێدان و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و دەرەوە و سوود وەرگرتن لە شارەزایی و پسپۆڕیی وڵاتانی ئەوروپایی بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، گرنگی بەردەوامبوونی هاوکاری و پشتگیریکردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و كۆمه‌ڵێك بابه‌تى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى کۆبوونەوەکە بوون.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 9ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ یاوه‌ری شاندێك گه‌یشته‌ به‌لجیكا. 

شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەت پێکهاتوون لە "دارا رەشید"، وەزیری پلاندانان و "سەفین دزەیی"، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جان جامبۆن سه‌رۆكی هه‌رێمی فلانده‌رزی به‌لجیكا
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جان جامبۆن سه‌رۆكی هه‌رێمی فلانده‌رزی به‌لجیكا
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جان جامبۆن سه‌رۆكی هه‌رێمی فلانده‌رزی به‌لجیكا
Fly Erbil Advertisment