سه‌رۆكى هه‌رێمى فلانده‌رز: ده‌مانه‌وێت دۆخى ئابووری هه‌رێمى كوردستان باشتر بكه‌ین
هاوسۆزییه‌كى زۆرم بۆ گه‌لى كوردستان و دۆزه‌كه‌ى هه‌یه

K24 – هه‌ولێر:
له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌رێمى فلانده‌رز و ئه‌نجامدانى دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ یان یانبۆن سه‌رۆكى ئه‌و هه‌رێمه تایبه‌ت به ئاڵوگۆڕى سیاسی و ئابوورى، هه‌روه‌ها پته‌وتر كردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و ئه‌نجامدانى چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى فلانده‌رز بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، هاوسۆزییه‌كى زۆرم بۆ گه‌لى كوردستان و دۆزه‌كه‌ى هه‌یه، چونكه زۆر لێكچوون له نێوان دۆز‌ى هه‌رێمى ئێمه و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه، هه‌ردوولاشمان خاوه‌نى دوو ئۆتۆنۆمى باشین، ئاواتیش ده‌خوازین شتى زیاتر به‌ده‌ست بهێنین.
گوتیشی: له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان كۆبووینه‌وه، چه‌ندین پرسمان تاوتوێكرد، باسمان له‌وه‌كرد، چۆن بتوانین بارى دارایی هه‌رێمى كوردستان باشتر بكه‌ین و پێشى بخه‌ین، تا سه‌قامگیر بێت.
گوتیشى: ژوورى بازرگانى هه‌رێمى فلانده‌رز پلانێكى ئاماده كردووه تا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌هاوكاری ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمی كوردستان، دۆخى ئابووری هه‌رێمى كوردستان باشتر بكه‌ین، له رێگه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئابوورى له‌نێوان بازرگانانى هه‌ردوولاوه، مه‌به‌ستیش لێی به‌ره‌وپێشبردنى بارودۆخى ئابوورى هه‌رێمى كوردستانه.
له‌باره‌ى هاوكاریكردنى ئاواره‌و په‌نابه‌ره‌كان، یان یانمبۆن سه‌رۆكى هه‌رێمى فلانده‌رز گوتى: یه‌كێك له‌و خاڵه سه‌ره‌كیانه‌ى كه گفتوگۆمان له‌باره‌وه كرد، بارودۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران بوو كه به‌هۆی هێرشى چه‌كدارانى داعش روویان له‌هه‌رێمى كوردستان كردووه.
راشیگه‌یاند، دانیشتوانى هه‌رێمى فلانده‌رز %60ى دانیشتوانى به‌لجیكا پێكده‌هێنن، له عێراق، هه‌رێمى كوردستان تاكه هه‌رێمى ئۆتۆنۆمییه له ناوچه‌كه ده‌بینرێت، جیاوازى هه‌یه له‌نێوان هه‌ردوو هه‌رێم، به‌ڵام ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كى باش و پته‌و و مێژوویمان هه‌یه، هه‌روه‌ها هاوسۆزییه‌كى زۆرمان بۆ دۆزی هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و هیواداریشین ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وام بێـت.