شێخى ئه‌زهه‌ر سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
دكتۆر ئه‌حمه‌د ته‌یب شێخى ئه‌زهه‌ر، ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
دكتۆر ئه‌حمه‌د ته‌یب شێخى ئه‌زهه‌ر، ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له شێخ ئه‌حمه‌د ته‌یب بۆ رۆژنامه‌ى ئه‌لنه‌هارى لوبنانى رایگه‌یاند، شێخى ئه‌زهه‌ر چه‌ندین بانگهێشتنامه‌ی بۆ هاتووه، كه سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بكات، له‌وانه بانگهێشتی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌رۆكى وه‌قفى سوننه و به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستانیش.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ رۆژنامه‌ى ئه‌لنه‌هار رایگه‌یاند، ته‌یب رازى بووه سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیش بكات، له ئێستادا خه‌ریكى دیاریكردنى كاته‌كه و به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، له‌مانگى ئازاره‌وه ئه‌و داوه‌تننامه‌یه بۆ شێخ نێردراوه و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه.
جێى باسه شێخى ئه‌زهه‌ر سه‌باره‌ت به سه‌ردانى پاپا فرانسیس بۆ عێراق كه له مانگى ئازارى رابردوو ئه‌نجامدرا، پێشتر رایگه‌یاندبوو، سه‌ردانه‌كه‌ى "برام" پاپا فرانسیس بۆ عێراق هه‌نگاوێكى بوێرانه بوو، نامه‌ى ئاشتى و ئارامى گه‌یانده گه‌لانى عێراق.
هه‌ردوو لا"شێخى ئه‌زهه‌ر و پاپا فرانسیس" له هه‌نگاوێكى مێژوویدا، به‌ڵگه‌ننامه‌ى برایه‌تیان له ئه‌بووزه‌ببی له (شوبات/ فێبرایه‌ری 2019) واژووكرد، به‌مه‌به‌ستى پته‌وتركردنى زیاتر په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان موسڵمانان و كریستیانه‌كان له ته‌واوى جیهاندا.