ئه‌و پلانه‌ی رۆناڵد كومان داینابوو شكستی هێنا

یانەی پاریس سانجێرمان بە فەرمی گرێستی جۆرجینۆ ڤایناڵدۆمی ناوه‌ڕاستكاری هۆڵەندی راگەیاند.
یانە فەرەنسیەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند گرێبەستێکیان تاکو ساڵی 2024 لەگەڵ ڤایناڵدۆمی ئەستێرەی هۆڵەندی واژۆ کرد و بەخێرهاتنی ئەم یاریزانەی کرد، کە ڤایناڵدۆم بە گرێبەستێکی سەربەست رووی لە سانجێرمان کردووە دوای ئەوەی ماوەی رێککه‌وتنەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول کۆتایی هات.
بەپێی گرێبەستەکەش ڤایناڵدۆم ساڵانه نۆ ملیۆن و پێنج سەد هەزار یۆرۆ وەکو مووچە لە پاریس سانجێرمان وەردەگرێت، کە دوو هێندەی ئەو نرخەی بارسێلۆنا هەوڵیدەدا ئەم یاریزانە بگوازێتەوە.
جۆرجینیۆ ڤیناڵدۆمی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی فاینۆرد رۆتردام پێگه‌یشتووه، له 2011 روویكرده یانه‌ی ئایندهۆڤن، پاشان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی نیوكاسڵ كرد، دوای ته‌نیا یه‌ك وه‌رز به به‌های 27 ملیۆن یۆرۆ له 2015 بۆ یانه‌ی لیڤه‌رپوول گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول له ماوه‌ی پێنج وه‌رز 237 یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی رێدز كرد، 22 گۆڵ و 16 ئاسیستی تۆمار كرد و نازناوی پرێمه‌رلیگ و چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێنا.
