ئه‌نجوومه‌نى راژه‌ى عێراق سیستمی دامه‌زراندن ده‌گۆڕێت
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ناوى سێ یه‌كه‌مه‌كانى ته‌واوى عێراقى بۆ ناردووین، كه ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 20 هه‌زار كه‌س، له چوارچێوه‌ى 34 زانكۆ و په‌یمانگه‌ى حكومى
K24 – هه‌ولێر:
مه‌حموود ته‌میمى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى راژه‌ى عێراق رایگه‌یاند، به‌پێى یاساى "59"، كه تایبه‌ته به دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ران له عێراق، بۆ ساڵى 2021 دامه‌زراندن له رێگه‌ى پێشكه‌شكردنى ئه‌لیكترۆنى ده‌بێت، هه‌موو پێوه‌ره‌كانى "شه‌فافیه‌ت و هه‌ڵبژاردنى باشترین" ره‌چاو ده‌كرێت.
ته‌میمى راشیگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نى راژه داواى له ته‌واوى فه‌رمانگه‌و دام و ده‌زگا حكوومییه‌كان كردووه، به‌پێى پێویستییه‌كان داواكارى پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌ن بكه‌ن، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى كار و دیاریكردنى فه‌رمانبه‌رى شیاو.
ته‌میمى گوتیشى: زۆربه‌ى فه‌رمانگه و پارێزگاكانى عێراق وه‌ڵامى ئێمه‌یان داوه‌ته‌وه، زانیاری و داتایان بۆ ئێمه ناردووه، به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى ده‌رچووان، به له‌به‌رچاو گرتنى داواكارییه‌كان و پێویستى فه‌رمانگه حكوومییه‌كان.
له باره‌ى دیاریكردنى پله وه‌زیفییه‌كان، مه‌حموود ته‌میمى گوتی: بۆ ساڵى 2021، ئێمه پێویستییه‌كانمان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین.
پێشتریش ئه‌نجوومه‌نى راژه بڵاویكردبوویه‌وه، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ناوى سێ یه‌كه‌مه‌كانى ته‌واوى عێراقى بۆ ناردووین، كه ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 20 هه‌زار كه‌س، له چوارچێوه‌ى 34 زانكۆ و په‌یمانگه‌ى حكومى.
له ساڵانى رابردوودا ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى فه‌رمانبه‌ران به شێوه‌یه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى دامه‌زراون، كه بووه‌ته هۆكارى دروستبوونى بێكارى و به‌هه‌ده‌رچوونى سامانی گشتى له وڵات.
به‌پێى ئامارێكى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق، ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت گه‌یشتووه‌ته 6 ملیۆن و نیو فه‌رمانبه‌ر، كه ئاستى پێدانى مووچه له عێراق 2 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه.