ناوه‌ڕۆكی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تایبه‌ت به هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر وێستگه‌ی ناووكی ته‌مموز ئاشكرا كرا
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى نهێنى ئاشكراى ده‌كات، ئیسرائیل وێستگه‌ى "ته‌ممووز" ى ئه‌تۆمى عێراقى له‌ناوبرد
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌ى كه فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل له ساڵى 1981 كردیانه سه‌ر وێستگه‌ی ناوو‌كى "ته‌ممووز"ى عێراق، به‌غدای بێ ئومێد كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانى وزه‌ى ناوو‌كى و درووستكردنى چه‌كی ناووكی.
چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى نهێنى ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ساڵى 1981 به فه‌رمانى مناحم بیگن سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌وساى ئیسرائیل، هێرشێكى ئاسمانى تووند كرایه سه‌ر وێستگه‌ى ناوو‌كى "ته‌ممووز" كه 17 كیلۆمه‌تر له به‌غداوه دوور بوو، كاتێك چه‌ند ئه‌ندازیارێكى فه‌ره‌نسى و ئیتاڵى دروستیانكردبوو، له ئه‌نجامدا وێستگه‌كان وێران كران و هیواو ئومێدى سه‌دام حوسێنى سه‌رۆكى ئه‌وساى عێراقى له‌نێوبرد.
حكومه‌تى ئه‌وساى ئیسرائیل ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، وێستگه‌كه بۆ به‌رهه‌مهێنانى چه‌ك دروستكرابوو، ویست و ئاره‌زووى عێراقى له‌ناوبرد كه ئه‌وسا سه‌دام حوسێن خه‌ونى به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ناوو‌كى هه‌بوو.
به‌ڵگه‌نامه‌كان پێكهاتوون له ناردنى نامه‌ى نهێنى له نێوان وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و "ئاژانسى هه‌واڵگرى"، تێیاندا ورده‌كارى هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل بۆ سه‌ر وێستگه‌ى ناوبراو باسكراوه.
به‌ڵگه‌نامه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ویستى عێراق بۆ درووستكردنى وێستگه‌ى ناووكی له لایه‌ن ئه‌وروپاییه‌كان به نهێنى تێكشكێنرا، كاتێك ده‌ستیان هه‌بوو له درووستكردنى ئه‌م وێستگانه و زانیاریشیان به واشنتۆن ده‌دا.
به‌ڵگه‌نامه‌كان تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه به‌خێرایی هێرشكرایه سه‌ر وێستگه ناوو‌كییه‌كانى "ته‌ممووز"، چونكه سه‌دام حوسێن په‌له‌ى بوو بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ناووكی.
له بروسكه‌یه‌كی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكادا هاتووه: له 25ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 1980، كۆبوونه‌وه كراوه له نێوان دیپلۆماتكارانى ئه‌مه‌ریكا و پسپۆڕانى بواری ناووكی فه‌ره‌نسا.
له به‌ڵگه‌ننامه‌كه‌دا هاتووه: "یۆرانیۆم" بۆ عێراق نێردراوه، كه بۆ درووستكردنى چه‌ك ناشێت، به‌ڵام پێویسته هۆ‌شیار بین له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانى عێراق، هه‌موو ئه‌و بارهه‌ڵگره یۆرانیۆمانه‌ى كه ده‌گه‌یشتنه عێراق، له‌ژێر چاودێری وردى پسپۆڕه فه‌ره‌نسییه‌كان بوو.
له ساڵى 1980، سام لویس باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل هۆشداریدایه جیمى كارته‌ر، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و ئیدمۆند موسكى وه‌زیری ده‌ره‌وه، كه ئیسرائیل به‌نیازه هێرشى ئاسمانى بكاته سه‌ر وێستگه ناووكییه‌كانی عێراق، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌نجام و لێكه‌وته‌كانی.
به‌ڵگه‌نامه‌كان باسیان له‌وه‌شكردووه، ئیسرائیل له‌وه ئاگادار كراوه‌ته‌وه فه‌ره‌نسا چاودێره به‌سه‌ر پڕۆژه ناووكییه‌كه‌ی عێراق، به‌ڵام ئیسرائیل جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته به‌خێرایی وێستگه ناووكییه‌كانی عێراق له‌ناو ببرێت، چونكه كاریگه‌رى ده‌بێت بۆ سه‌ر "ئاشتى" له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه كه عێراق به رێككه‌وتن وێستگه‌كانى له فه‌ره‌نساوه كڕیوه، به‌ڵێنى داوه بۆ مه‌به‌ستى ئاشتى به‌كاریان بهێنێت، فه‌ره‌نساش ئه‌وكات رایگه‌یاندبوو، كه وێستگه‌كان به‌جۆرێك دیزاین كراون، بۆ به‌رهه‌مهێنانى چه‌ك به‌كار نه‌یه‌ت.
واشنتۆن نیگه‌ران بوو له‌به‌رامبه‌ر پڕۆژه ناووكییه‌كه‌ی عێراق، كاتێك ترسى له ئیتاڵییه‌كان هه‌بووه كه چه‌ك و یۆرانیۆمى تایبه‌ت به درووستكردنى چه‌كى ناووكی بفرۆشنه‌وه عێراق.
له‌سه‌روبه‌ندى ده‌ستپێكردنى جه‌نگى "عێراق - ئێران 1980"، ئه‌مریكا ترسى هه‌بوو له‌وه‌ى عێراق هه‌وڵه‌كانی چڕ بكاته‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو و به گوێره‌ی برووسكه‌یه‌ك، ئه‌مه‌ریكییه‌كان به دوای ئه‌وه‌دا گه‌ڕاون، ئایا پسپۆڕه فه‌ره‌نسییه‌كان له به‌غدا ماون، یاخود رۆیشتوون و عێراقیان به‌جێهێشتووه.
هاوكات دوای بۆردومانه‌كه‌ی ئیسرائیل، به‌شێك له برووسكه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا (سی ئای ئه‌ی)، به دوای ورده‌كاری لێكه‌وته‌كانی ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل بوون و ئاماژه‌كانیش ده‌ریانخستووه، بۆردومانه‌كه توانای بنیاتنانه‌وه‌ی وێستگه‌ی ناووكی له عێراق په‌كخستووه.