سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە یۆنان
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە ئەسینای پایتەختی یۆنان.

K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە ئەسینای پایتەختی یۆنان.
سەرۆکی حکومەت لەو سەردانەدا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنهكانى ناوچەکە و پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان، بە تایبەتی دەرفەتەکانی سەرمایەگوزاری و وەبەرھێنانی یۆنانی لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت.